ڤیاگرا پەمبەكە گەیشت.. كێشەی لاوازیی ئارەزووی كچان چارە دەكات

:: PM:03:43:02/11/2016 ‌

بەپێی ئەنجامە بەرایییەكانی ئەو چارەسەرەی ماوەیەكی درێژە كاری لەسەر دەكرێ، توانراوە بگەن بە ئەنجام و بە تەواوی كێشەی لاوازیی ئارەزووی سێكسیی كچان چارە بكات.

لەو توێژینەوەیەدا كە كۆمپانیای "بالاتین تەكنۆلۆجیز" بەرهەمهێنەری دەرمانی پزیشكی ئامادەی كردووە، دەیسەلمێنێ كە توانیویانە بگەن بە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر و دوای 24 هەفتە لە تاقیكردنەوە بەسەر هەزار و 200 خانم، دەركەوتووە بە ڕێژەی جیاواز، هەموویان سوودیان لێ بینیوە.

شریل كینجسبێرگ، یەكێك لە توێژەرانی ئەو پڕۆژەیە گوتی: دەرمانەكە ناوی "بریمیلانوتاید" دەبێت، ئێمە ئامانجمان لەم چارەسەرە ئەوەبوو زۆر خانم بەهۆی كێشەیان لەو بوارە، لە تەواوی بوارەكانی تری ژیان هەستیان بە خەمۆكی كردووە، بۆیە ویستوومانە ژیانێكی ئاسوودەتر ببەخشین بە خێزانەكان. 

ئەو خانمە پسپۆڕە بایلۆجییە كە مامۆستای كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی "كیس ویسترن ریزیرف"ی ئەمەریكییە، هەروەها دەڵێ: تا ئێستە سێ قۆناغمان بەسەر ئەم چارەسەرە بڕیوە و لە قۆناغی سێیەمدا گەیشتووین بە ئەنجامی زۆر باش، بۆیە لە قۆناغی چوارەمدا دەیخەینە دەرمانخانەكانەوە.

ئەوەی جێی دڵخۆشكەرە وەك ئەو پسپۆڕە دەیڵێ، هیچ زیانێكی لاوەكی نییە، تەنیا ئەگەر زیاتر لە دەنكێك بخورێت، هەستی ڕشانەوە دروست دەكات، ئەوەش نابێتە كێشەیەكی گەورە چونكە لە بنەڕەتدا داوا دەكەین كە نابێ زیاتر لە یەك دەنك بخورێت.

سەرچاوە: رۆیتەرز


وشە - موحسین شابان