ئێران گرێبه‌ستێكی وزه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا واژوو كردووه كه به‌شێكی بریتییه له به‌رنامه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك و له مانگی ئه‌یلووله‌وه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و ڕۆژانه به‌هۆیه‌وه ئێران 100 هه‌زار مه‌رمیل نه‌وت به ڕووسیا ده‌دات.
ئاژانسه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسی له سه‌ردانێكی فه‌رمیدا بۆ تاران، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی واژوو كردووه و ده‌ستپێكی كاركردنیش به‌و گرێبه‌سته له كۆتای مانگی داهاتوو ده‌بێ. نۆڤاك ده‌ڵێ، ئێسته له ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه یاسایییه‌كانین و به‌م زووانه هه‌مووی كۆتای پێ دێ.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كاڵا و خۆراك له ڕووسیاوه ڕۆژانه بۆ ئێران بچێت، ئه‌و وڵاته ڕۆژانه 100 به‌رمیل نه‌وت بۆ مۆسكۆ ده‌نێرێ، ئه‌مه‌ش واته له ده‌ره‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك ده‌كرێ و به‌مه‌ش ئێران ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێ.
ئه‌ندرێ لۆگانسكی وه‌زیری بازرگانیی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی له ئێرانی وه‌رده‌گرن، ساڵانه به به‌های 45 ملیار دۆلار خۆراك و شتومه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئه‌م گرێبه‌سته نوێیه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ریفۆرمخوازی ئێرانه‌وه ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گیراوه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی گیرۆده بوون به‌و جۆره گرێبه‌ستانه‌وه، ئیتر وه‌ك زلهێزێك نامێنێته‌وه و به ته‌واوی ده‌كه‌وێته ژێر ڕكێفی ڕووسیاوه.