3-4
دواى 69 ساڵ له گرتنه ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى كیم ئیل سونگ له كۆریای باكور، رۆژ دواى رۆژ ره‌وشی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له دابڕانی به‌رده‌وامدایه. ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ها كۆریایان له دنیا دابڕاندووه جگه له هه‌بوونى یه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنى ناوه‌ندی حكوومه‌ت، هه‌موو میدیا جیهانییه‌كان له خه‌ڵك قه‌ده‌غه كراون و هێڵی ئینته‌رنێتیش سانسۆری توندی له‌سه‌ره.
زۆرجار پسپۆڕان و شاره‌زایانى سیاسیی كۆریای باكور به وڵاته په‌راوێزخراوه‌كه‌ى دنیاى داده‌نێن، جگه له‌مه‌ش رۆژ دواى رۆژ ململانێی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له په‌ره‌سه‌ندندایه و به‌ره‌و لووتكه‌ى گرژی ده‌چێ و ئه‌گه‌ری وه‌شاندنى گورزێكى سه‌ربازی هه‌میشه له ئارادایه، ئه‌گه‌رچى هه‌وڵه‌كانیش بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ به‌رده‌وامى هه‌یه‌و پاڵه‌په‌ستۆكانیش بۆ سه‌ر كۆریای باكور به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ وازهێنان له تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه جۆراوجۆره‌كانى به تایبه‌ت مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كان و كڵاوه‌ى ئه‌تۆم.
تواناى هێزی سه‌ربازیی كۆریای باكور
سوپاى كۆریاى باكور چواره‌مین گه‌وره‌ترین هێزه له دنیادا له رووى زۆری سه‌ربازه‌وه، سوپایه‌كى زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و ژماره‌ى سه‌ربازانى ملیۆنێك و 200 هه‌زار ده‌بێت، هاوكات چوار ملیۆن و 500 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گیشی هه‌یه، ساڵانه خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانى ده‌گاته سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار كه ده‌كاته 25%ى بودجه‌ى وڵات.
هێزى وشكانى: گه‌وره‌ترین پشكی سوپای كۆریا پێك ده‌هێنێ كه ملیۆنێك و 200 هه‌زار سه‌ربازه، هاوكات چوار ملیۆن و 500 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گیشی هه‌یه. به‌شی زۆری چه‌كی سوپای كۆریای باكور كۆنن و هی سه‌رده‌مى یه‌كێتیى سۆڤیه‌ته.
هێزی ئاسمانى: هێزى ئاسمانى كۆریای باكور خاوه‌نى هه‌زار و 500 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره كه به‌شی زۆری فڕۆكه‌كان هی ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردووه و هه‌موویشی دروستكراوی چین و رووسیان، دیارترینیان فڕۆكه‌ى سۆخۆ 25ى رووسی، میل می 26ی چینى و مێگ 29ى رووسی.
هێزی ده‌ریایی: هێزی ده‌ریایی كۆریای باكور به بچووكترین به‌شی سوپا داده‌نرێت له‌ڕووى ژماره‌وه، به‌ڵام خاوه‌نى زۆرترین چه‌كی كه‌شتى ژێر ده‌ریایه (غه‌واسه) له دنیادا كه 76 دانه كه‌شتى ژێر ده‌ریای هه‌یه و هه‌ندێكیان تواناى هه‌ڵگرتنى مووشه‌كى بالیستیان هه‌یه كه هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر دووجا ده‌ڕوات و تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ناوه‌كى هه‌یه.
تۆپهاوێژ: جگه له‌مانه، هێزی تۆپهاوێژی كۆریا به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین به‌شى سوپاكه‌ى داده‌نرێت كه زیاتر له 800 تۆپهاوێژی جۆراوجۆری هه‌یه. 350 تۆپهاوێژى جۆری كوكسان عه‌یار 170 ملم و 200 مووشه‌كى دژه تانكی 240 ملم و 95 تۆپهاوێژى گه‌وره.
سوپاى ئه‌لیكترۆنى: هێزى ئه‌لیكترۆنى كۆریاى باكور به یه‌كێك له به‌هێزترین هێزى ئه‌لیكترۆنى دنیا داده‌نرێت و ساڵى 2014 توانیان هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى بكه‌نه سه‌ر سوپاى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان نهێنى سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌ست بخه‌ن.
مووشه‌كى ئه‌تۆمى: ساڵى 2006 كۆریاى باكور یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى ئه‌تۆمی ئه‌نجام دا، شاره‌زایان ده‌ڵێن كۆریای باكور خاوه‌نى 10 تا 16 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمه، تا ئێسته‌ش پێنج جار مووشه‌كى ئه‌تۆمى تاقی كردووه‌ته‌وه له ساڵانى 2006، 2009، 2013، 2015 و 2016.
چه‌كی كیمیایی: كۆریاى باكور به سێیه‌مین وڵاتى خاوه‌ن چه‌كی كیمیایی داده‌نرێت و ئه‌مبارێكى گه‌وره‌ی چه‌كی كیمیایی هه‌یه.
مووشه‌كى تیشكده‌ر: كۆریاى باكور ساڵى 2016 یه‌كه‌مین بۆمبی هایدرۆجینى تاقی كرده‌وه كه به‌هێزترین جۆری چه‌كه كه مرۆڤایه‌تى به‌خۆیه‌وه بینیویه‌تى، ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ كۆریای باكور خاوه‌نى شه‌ش كیلۆ تۆن هێزی ئه‌تۆمن.
مووشه‌كى بالیستی: كۆریاى باكور خاوه‌نى هه‌زار مووشه‌كى بالیستییه له جۆره‌كانى سكود، نودونگ، تایبو دونگ 1، تایبو دونگ 2 و موسودان كه به‌شێك له‌و مووشه‌كانه هێشتا تاقیكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
تایبو دونگ 1: جۆرێكى مووشه‌كى بالیستى مه‌ودا مامناوه‌نده و كێشى 200 كلیۆ گرامه، جگه له‌و جۆره‌ى بۆ ده‌نگ به‌كار دێت و ده‌توانێ تا دوو هه‌زار و 500 مه‌تر بڕوات و كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیش هه‌ڵگرێت، ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ مانگى ده‌ستكرد ببه‌سترێته‌وه.
تایبو دونگ 2: مووشه‌كى بالیستى كیشوه‌ڕ بڕه‌و هه‌شت تا 10 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات و تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمی هه‌یه، كێشى 500 كیلۆگرامه.
موسودان بی ئێم 25: مووشه‌كى بالیستى مه‌ودا مامناوه‌نده و كێشى 500 كیلۆگرامه و تا چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات.
هواسونگ 7: مووشه‌كى بالیستى مه‌ودا كورته و له شێوه‌ى مووشه‌كى سكۆد-دی رۆسی دروست كراوه و كێشى 300 كیلۆگرامه و تا 800 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، توانانى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆم و كیمیایی و عه‌نقوودی هه‌یه.
ن‌و دونگ- 1: مووشه‌كى بالیستى مه‌ودا مامناوه‌نده و به وزه‌ی شل كار ده‌كات، كێشی 800 كیلۆگرامه و تا 1300 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، ساڵى 2006 چه‌ند دانه‌یه‌كى لێ تاقی كرانه‌وه.
توشكا 2: مووشه‌كى بالیستى مه‌ودا كورته و كێشى 485 كیلۆگرامه، ده‌توانێ 140-160 كیلۆمه‌تر بڕوات.
دامه‌زراوه‌كانى مووشه‌كى: كۆریاى باكور چه‌ندان دامه‌زراوه‌ی مووشه‌كى هه‌یه له‌وانه دامه‌زراوه‌ى موسودان ری كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتى وڵات له باشووری هه‌رێمى هامگ یونگی باكور، پێشتر ئه‌و ناوچه‌یه به تایبو دونگ ناوسرا بوو كه مووشه‌كى تایبو دونگ به‌ناوى كرابوو.
جگه له‌مه دامه‌زراوه‌ى كیتا ئیرونگ كه ئه‌میش ده‌كه‌وێته هه‌رێمى كانجوان له‌سه‌ر سنووری كۆریاى باشوور. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بۆ دروستكردنى مووشه‌كى مه‌ودا مامناوه‌ند و بچووك به‌كار ده‌هێنرێت.
دامه‌زراوه‌ى كالجول دونگ ده‌كه‌وێته هه‌رێمى چاجانگ له باكوری وڵات له‌سه‌ر سنووری چین، جگه له‌مه‌ش دامه‌زراوه‌ی كوسونگ له هه‌رێمى بیونجانی باكور له‌سه‌ر سنووری چین كه مووشه‌كى ن‌و دونگی مه‌ودا مامناوه‌ندی لێ دروست ده‌كرێت، هاوكات دامه‌زراوه‌ى یونگ دونگ له هه‌رێمی كانج ون له باشووری وڵات له‌سه‌ر سنووری كۆریای باشوور و دامه‌زراوه‌ى بوندونج ری كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ى مووشه‌كى كۆریاى باكور ده‌ناسرێت، ده‌كه‌وێته باكور له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانى رۆژئاوا، دامه‌زراوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه و به‌كاریش ده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵدانى مانگی ده‌ستكرد.