كچه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌ی كچانی كوردی به‌دی هێنا و باشترین بڕاندی مه‌كیاج و جلوبه‌رگی پێشكه‌ش كردن.
"سۆنیا بێتوشی" كچه كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دیزاینه‌ر و شاجوانی ئێران بۆ ساڵی 2016، كارێكی تایبه‌ت به خانمانی كورد پێشكه‌ش كرد، ئاشكرای كرد ئه‌م كاره‌ی له دیزاینی نوێی جلوبه‌رگی خانمان و مه‌كیاج پێك هاتووه، له‌م نزیكانه‌دا له ڕێی برانده‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش به كچانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له دیمانه‌یه‌كدا خاتوو سۆنیا به "وشه"ی راگه‌یاند: "ماوه‌ی ساڵێكه سه‌رقاڵی كاری ماركه‌ی مه‌كیاجه‌كان و دیزاینی جلوبه‌رگه‌كانمم، ئه‌م برانده به شێوه‌یه‌كی خۆماڵی دروست كراوه و هه‌موو كاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ری كورد وێنه گیراوه، له‌م نزیكانه‌دا له بازاڕه‌كانی كوردستان بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه و پێشكه‌ش به هه‌موو خانمانی كورد ده‌كه‌م".
زیاتر گوتی: "ناوی "zapidoll" به زمانی ئیتاڵی واته بووكه‌شووشه، ئه‌م ناوه‌م بۆ ناوی ماركه‌ی جلوبه‌رگ و مه‌كیاجه‌كانم هه‌ڵبژاردووه، كه به كوالێتییه‌كی گونجاو و جوان له به‌ڕیتانیا بۆم دروست ده‌كرێت و له‌م نزیكانه ده‌گاته كوردستان و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیزاینه‌كانی بۆ جلوبه‌رگ شێوازی كراوه و رووتن، تا ئێسته ته‌نیا له‌ناو خانمانی دانیشتووی ئه‌وروپادا بڵاو بوونه‌وته‌وه و داواكاری زۆریان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو وای له سۆنیا كرد كاری مه‌كیاجه‌كانی بۆ بڕانده‌كه‌ی زیاد بكات و خانمانی كورد له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه بێت ببن به به‌كارهێنه‌ری یه‌كه‌مین ماركه‌ی مه‌كیاج به‌و كوالێتییه گونجاوه كه خاوه‌نه‌كه‌شی كورد بێت.
سۆنیا ده‌یه‌وێت به‌م كاره‌ی بۆ كچانی كورد بسه‌لمێنێت به هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندووبوون ده‌توانن ببن به خاوه‌نی خه‌ونه‌كانیان و هه‌رگیز بیر له شكست نه‌كه‌نه‌وه.
بڕیاره جلوبه‌رگ و مه‌كیاجه‌كانی zapidoll به شێوه‌ی ئۆنلاین و له "cosmetic"ه‌كانی ناو بازاڕه‌كانی كوردستان بكه‌وێته به‌ر ده‌ستی خانمانی كورد.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی