كاركردن بۆ گه‌یشتن بهدهوڵهتى كوردى، بووه‌ته ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یی بۆ گشت چین و توێژه‌كان و گۆرانیبێژانیش له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گۆرانیبێژ شوان عومه‌ر نوێترین گۆرانى بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پرسه.
ده‌رهێنه‌رى ئه‌و گۆرانییه كاروان میسكى به"وشه"ى راگه‌یاند: "ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یی" ناوى نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانیى گۆرانیبێژ شوان عومه‌ره و ئه‌مڕۆ بڵاومان كردووه‌ته‌وه، به‌هه‌ردوو شێوه‌زاری سۆرانى و بادینییه. ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نابینایه، بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ى وه‌ك كه‌سێكى بێ كێشه خزمه‌ت ده‌كات.
روونی كرده‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مه له تێكست و میلۆدى و موزیكى گۆرانیبێژى ناوبراو خۆیه‌تى، میكسى هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د زه‌كییه و له ستۆدیۆى Mموزیك تۆمار كراوه. هه‌ریه‌ك له موزیكژه‌نان مه‌هدى و محه‌مه‌د و به‌شار و ئه‌له‌ند به‌شدارن تێیدا. وێنه‌گرتنی هێرش به‌روارییه و به‌رهه‌مىREC productionه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى