دوو خانمی به ته‌مه‌ن له 100ه‌مین ساڵی ته‌مه‌نیاندا بڕیاریان دا یادێكی بچووك و سه‌رنجڕاكێشی بۆ بكه‌نه‌وه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێكه‌وه بگرن.
''ماریا و پۆلینا'' ئه‌و دوو خوشكه دووانه‌یه‌ن كه له ساڵی 2017 له ڕۆژی له‌دایكبوونه‌كه‌یاندا فوویان له مۆمی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان كرد، له لایه‌ن ''كامیلا لیما" فۆتۆگرافه‌ری ناوداری به‌ڕازیلی وێنه‌ی یاده‌كه‌یان گرت، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگێكی زۆریان په‌یدا كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی لیما سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵكی به‌ڕازیل و دنیای بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا، له دیمانه‌یه‌كدا به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێ: ''یه‌كه‌مین جارمه وێنه‌ی دووانه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بگرم، ئه‌و جلانه‌ی من بۆم هه‌ڵبژاردن زۆر جوان لێیان ده‌هات و بۆ ڕۆژێكی له‌م جۆره ته‌واو گونجاو بوو".
پۆلینا شه‌ش منداڵ و 19 نه‌وه و 16 نه‌وه‌ی نه‌وه‌كه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها مارینا پێنج منداڵ و 12 نه‌وه و حه‌وت نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌رچه‌نده پۆلینا تووشبووی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه و دوو جار جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه، به‌ڵام مارینا له بارێكی ته‌ندروستی زۆر جێگیردایه.