هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌ر و مامۆستای زانكۆ، له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆیدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ندان وێنه‌ی ده‌گه‌مه‌نی به ناونیشانی جیا جیا بڵاو كرده‌وه.
مامۆستا هێمن ناوی سه‌رچاوه‌ی ده‌سكه‌وتنی وێنه‌كانی به "وشه" ڕانه‌گه‌یاند، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی نادیار، هه‌روه‌ها هه‌موو وێنه‌كانی پشكه‌شی "وشه" كردووه و یه‌كێك له وێنه‌كان وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌یه.
مه‌لیكی كوردستان، شێخ مه‌حموودی حه‌فیدی به‌رزه‌نجی و سه‌ردار ڕه‌شیدخانی كوردستانی.
شێخ مه‌حموود ناسراو به حه‌فید (١٨٨١-١٩٥٦)، كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و كوڕی شێخ مارفی نۆدێ كوڕی مسته‌فا كوڕی ئه‌حمه‌دی نۆدێی شاره‌زووری به‌رزنجییه.
له یه‌كی كانوونی دووه‌می ١٩١٨ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن، مه‌ندووبی سڤیلی میسۆپۆتامیا به وه‌كاله‌ت، سه‌ركرده كورده‌كان داوای پاڵپشتیی بەریتانیایان كرد بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆ له سایه‌ی پاراستنی بریتانیادا.
له نێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مه‌حموود به‌رزنجی كه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی كاریگه‌ر بووه له سلێمانی، حكوومه‌تێكی كوردیی پێك هێنا و دوو شۆڕشی دژی حوكمی بەریتانیا كرد. دوو ساڵی پێ چوو تا ده‌سه‌ڵاتی بریتانی توانی ڕاپه‌ڕینه‌كانی سه‌ركوت بكات.
یه‌كه‌م شۆڕشی له ٢٢ی مایسی ١٩١٩ ده‌ستی پێ كرد, كه تیایدا ئه‌و كارمه‌نده بەریتانیانه‌ی له سلێمانی بوون گیران و شۆڕشه‌كه به‌خێرایی به مووسڵ و هه‌ولێردا بڵاوبووه‌وه. به‌ریتانیا بۆ سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینه‌كه بۆمبارانی هه‌وایی، تۆپباران، شه‌ڕی زه‌مینی و یه‌كجاریش گازی كیمیاییی به‌كار هێنا.
به‌ریتانییه‌كان شێخ مه‌حموودیان بۆ هیندستان دوور خسته‌وه. له حوزه‌یرانی ١٩٢٠، ٦٢ سه‌ركرده‌ی خێڵه‌كیی ناوچه‌كه، داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد, له‌ژێر سایه‌ی ئینتیدابی بەریتانیا. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بەریتانییه‌كان بۆ حوكمی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه سه‌ركه‌وتنی حوكمی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان له ناوچه‌كه‌دا وا ئه‌كات عه‌ره‌به‌كانی تر, له هه‌ردوو ناوچه‌ی به‌غدا و به‌سره داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و به‌مه‌ش كۆنترۆڵی ڕاسه‌وخۆی ببەریتانییه‌كان به‌سه‌ر میسۆپۆتامیادا له‌ناو ده‌چێت.