وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاو كرده‌وه و تا كۆتاى ئه‌م مانگه ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بڵاو كراوه‌ته‌وه، سبه‌ى دووشه‌م 21ى ئاب/ ئۆگه‌ست، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسیی دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر به‌پێى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، سبه‌ى مووچه‌ی مانگی شه‌شى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
- وه‌زاره‌تی پلاندانان.
- وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان.
- ده‌زگای مین.
- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
- ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی.
- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
- ده‌سته‌ی ژینگه.
- ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ.
- دیوانی چاودێری دارایی.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕاگه‌یاندنى ئه‌و خشته‌یه، "وشه" هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاو كردبوویه‌وه كه پاره‌ى ته‌واوى دابه‌شكردنى مووچه گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و هه‌واڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى خشته‌كه‌ى راگه‌یاندبوو.