ئێسته گه‌نجان ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش گه‌وره‌بوونی ورگ و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ورییه‌كی زۆره له ده‌ورووبه‌ری كه‌مه‌ردا.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه نازانن چۆن و به‌چ شێوه‌یك له‌ناوی ببه‌ن؟، ئه‌وه‌نده له سایت و ڕۆژنامه‌كان گوێیان له بیرۆكه‌ی جیاواز بووه كه سه‌ریان لێ شێواوه و نازانن كامه‌یان ڕاسته، بۆیه زۆربوونی چه‌وری له ناوچه‌ی سك و كه‌مه‌ر به‌لایه‌وه گرنگ نییه ته‌مه‌نت چه‌نده و چ ڕه‌گه‌زێكی؟، به‌گشتی نا ته‌ندروستیی به‌رنامه‌ی خۆراك و ژیانی ڕۆژانه هۆكاری سه‌ره‌كیین.
له‌و باره‌یه‌وه ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی گه‌یلانی ئیسماعیل به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌رزشكردنێكی سیسته‌ماتیك و به‌رنامه بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕه‌وه، وا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌ده‌ست قه‌ڵه‌وبوونی ورگیان نه‌جاتیان بێت.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر گه‌نجان ده‌یانه‌وێ كێشی ورگیان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وا پێویسته پێڕه‌وی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌بێ كه‌موكورتی و فیڵكردن له خۆیان.
یه‌كه‌م: ئه‌و خۆراكانه كه‌متر بخۆ كه كاڵۆرییه‌كی زۆری تێدایه.
دووه‌م: هه‌وڵ بده پڕۆتین و ریشاڵی زیاتر بخۆی له ژه‌ماكانتدا.
سێیه‌م: خۆت له‌و خواردنانه به‌دوور بگره كه نیشاسته و شه‌كریان تێدایه.
چواره‌م: خۆت له خواردنه‌وه گازییه‌كان به دووربگره به هه‌موو شێوه‌كانیان.
پێنجه‌م: ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو به‌بێ پچڕان، له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رێكی به ئه‌زموون چاودێریت بكرێت به به‌رده‌وامی.
شه‌شه‌م: گه‌شبین بێ به‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یكات ده‌بێته هۆی ڕزگاربوونی له چه‌وری ورگ.
له كۆتایدا مامۆستا گه‌یلانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته گه‌نجان ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌نجام بده‌ن، نه‌وه‌ك بۆ ماوه‌یه‌ك و دووربكه‌ونه‌وه لێی، به‌تایبه‌ت وه‌رزشكردن بۆ له‌شیان و جوڵاندنی ماسولكه‌كان ڕۆژانه زۆر گرنگه.