ئەو كۆتانەی مرۆڤ ناتوانێت لێیان ئازاد بێت

:: PM:10:59:20/08/2017 ‌

ئەو كاتەی باسی ئەو شتانە دەكەین كە مرۆڤ كۆت دەكەن، رەنگە بیرمان بۆ چەند شتێك بچێت لەوانە دۆخی یاسایی و مادی و كۆمەڵایەتی و بیروڕا و باوەڕ، بەڵام ئەوانە دەتوانرێت لێیان ئازاد بیت، هەروەها تۆ دەتوانی كۆتەكانی نەبوونی نیشتیمان و ئاین و زمان و بیر و كۆمەڵگە سۆز، تێپەڕ بكەی كە رەنگە زەحمەتیش بێت، بەڵام چەند كۆتێك هەن كە ناتوانیت تێپەریان بكەی وەك لە خوارەوە:

1-كات، كات بە بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچێت و ناوەستێت، بۆیە تۆ وابەستەی كاتیت و دەبێت بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێیت و رابردوو لەدوای خۆتدا جێ بێڵیت و ناشتوانیت بە هیچ شێوەیەك ئەوە تێپەڕ بكەیت.

2-شوێن، سەڕەڕای فرەوانی گەردوون، بەڵام چوار هێز هەن كە تیایدا كاریگەرن و كۆنتڕۆڵی دەكەن، ئەوانیش كارۆموگناتیسی و هێزی كێشكردن و ئەتۆمی بەهێز و ئەتۆمی لاواز، بۆیە تۆ لەناو بوونت لە شوێنێكی ئەو گەردوونەدا كۆتت لەسەرە و ناتوانی تێیپەڕێنی.

3-كۆتی یاساكان، لێرەدا باسی یاساكانی ئەقڵ و سرووست دەكەین لەوانەش یاسای هۆكار، واتە هیچ كارێك بێ بكەر نییە، هەروەها یاسای وزە كە وزە لەناو ناچێ و دروستیش نابیت و تەنیا شێوەكەی دەگۆڕێت، جگە لە یاسای تریش.

4-پێنج هەستەكە، تۆ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەورووبەر و گەردووندا ئەو پێنج هەستەوەرەت هەیە، كە ئەوانیش سنووردارن، كە بریتین لە بینین و بیستن و بۆنكردن و بەركەوتن و تامكردن.

5-خەیاڵكردن، تۆ لە سنووری هەستەوەرەكانت شوێن و كات ناتوانیت خەیاڵ لەوە زیاتر بكەیت.

6-كۆتی پێویستییەكانی لەش، لەشی مرۆڤ چەند پێویستییەكی غەرەیزەیی هەیە، وەك خواردن و خواردنەوە و ئاو و ئۆكسیجین و هیتریش كە ناتوانیت دەستبەرداریان ببیت.

سەرچاوە: ئەراجیك




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل