له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زه‌یتی گوڵ یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی بۆنی خانمان، چه‌ندان شێوازی به‌كارهێنانی شاراوه‌ی تریشی بۆ پاراستنی پێست و قژ له خۆ گرتووه.
به پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له ماڵپه‌ڕی "
mbc" بۆ سووده‌كانی دانراوه، به‌كارهێنانی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش ده‌گونجێت:
- نوێكردنه‌وه‌ی پێست: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌یتی گوڵ ده‌وڵه‌مه‌نده به "ئه‌لسیتین و كۆلاجین" ده‌توانێ به به‌كارهێنانی پێستی مردووی جه‌سته زیندوو بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆنی خۆش ده‌كات و به‌رگه نوێیه‌كه‌ی به نه‌رمی و ڕه‌نگێكی جوان دێته‌وه.
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چرچبوون: دوو دڵۆپ زه‌یتی گوڵ تێكه‌ڵ به‌و كرێمه بكه كه شه‌وان پێش نوستن به‌كاری ده‌هێنیت، دوای ماوه‌یه‌ك له به‌كارهێنانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت چۆن ماده دژه ئۆكسانه‌كانی یارمه‌تی ده‌ده‌ن له ڕێكخستنی سیسته‌می گه‌شه‌كردنی پێست و به‌دوورخستنه‌وه‌ی له چرچبوون.
- سپیكردنه‌وه‌ی پێست: كه‌مێك زه‌یتی گوڵ بده له‌و كرێم یان ئه‌ساسه‌ی ڕۆژانه بۆ پاراستنی ڕووخسارت له هه‌وای سارد و تیشكی خۆر به‌كاری ده‌هێنیت، ماوه‌یه‌ك به زه‌یتی گوڵه‌كه‌وه به‌كاری بێنه، ده‌بینیت ورده ورده ڕۆژانه هه‌ست به كاڵبوونه‌وه و سپیبوونه‌وه‌ی ڕووخسارت ده‌كه‌یت.
- پاراستنی پێست له قڵیشان: زه‌یتی گوڵ له ترشه چه‌ورییه‌كی سروشتی پێك هاتووه، یارمه‌تیده‌ره له پاراستنی پێست له قڵیشان له كاتی دووگیانی و گۆڕان له كێشی جه‌سته‌تدا.
- چاره‌سه‌ری سووتان ده‌كات: زه‌یتی گوڵ توانای چاره‌سه‌ری ڕووخسار و ئه‌و شوێنانه‌ی جه‌سته‌تی هه‌یه كه به‌ر تیشكی خۆر كه‌وتوون و پێسته‌كه‌یان سووتاوه، هه‌روه‌ها پارێزگاری ده‌كات له هه‌وكردن و قڵیشانی لێو، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به هۆی به‌ركه‌وتنی كرمه‌كانی سه‌ر ده‌ریا و گیانداره بچووكه‌كان دروست بوون هه‌یه، ڕێگری ده‌كات له چوونه ژووره‌وه‌ی به‌كتریا و میكرۆب بۆ ناو جه‌سته له ڕێگه‌ی برینه‌وه و به زووترین كات ساڕێژی ده‌كات.
- بۆنخۆشكردنی جه‌سته: زه‌یتی گوڵ تێكه‌ڵ به‌و زه‌یته بكه كه له دوای خۆشووشتن له خۆتی ده‌ده‌یت، پاش ماوه‌یه‌ك بۆت ده‌رده‌كه‌وێت بۆنێكی خۆش و درێژخایه‌ن به جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت.
- نه‌رمبوونی قژی وشك: كه‌مێك زه‌یتی گوڵی چواله (باده‌م) بده له بێخی سه‌رت، پاشان كه‌مێك مه‌ساجی پێ بكه و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات بۆ سه‌عاتێك پێوه‌ی بهێڵه‌وه پاشان بیشۆ، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هه‌ست به نه‌رمبوونه‌وه‌ی قژه‌كه‌ت ده‌كه‌یت.
- چاره‌سه‌ری كڕێش: كه‌مێك زه‌یتی گوڵ بده له سه‌رت، پاشان بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك پێوه‌ی بهێڵه‌وه و دواتر به ئاو و شامپۆ جوان بیشۆ، له هه‌فته‌یه‌كدا لانی كه‌م دوو جار ئه‌م كاره دووباره بكه‌ره‌وه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به یه‌كجاری ڕزگارت ده‌بێ له كڕێش.