به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایانه‌ى به‌رپرسانى حكوومه‌تى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مووسڵ پێویستى به زیاتر له 36 ملیار دۆلاره، به‌ڵام ره‌وشى ته‌ناهی و نه‌بوونى بانك، دوو گه‌وره‌ترین به‌ربه‌رستن له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران. به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى مووسڵ له دیدارێكى "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى مووسڵ به وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان بده‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ، "ده‌مانه‌وێ به‌و رێگه‌یه‌وه چاكه‌ى له باوهشگرتنى هه‌زاران ئاواره‌ى مووسڵ بده‌ینه‌وه".
ئایا دواى ئازادكردنى مووسڵ، جووڵه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌و شاره ده‌ستى پێ كردووه؟
به‌گوێره‌ى ئاماره سهرهتایییهكان، دووباره‌ى ئاوهدانكرنهوهى مووسڵ پێویستى به زیاتر له 36 ملیار دۆلاره بۆ هه‌موو سێكته‌ره‌كان، بێگومان ئه‌و بودجه‌یه زیاتر 50%ى ده‌چێته وهبهرهێنانهوهو به‌شێكیش وه‌ك كاری به‌ڵێنده‌ری ئیشی تێدا ده‌كرێت.پێش ئازادكردنى مووسڵ داواكاری تۆماركردنى پڕۆژه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان هه‌بووه، به‌ڵام سێكته‌ری وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ سێكته‌ره‌كانى ترجیاوازی هه‌یه. جیاوازییه‌كه‌ى لهوهدایهپڕۆژهكانى وه‌به‌رهێنان كاتى زۆریان ده‌وێت و مامه‌ڵه‌كانیش كاتى ده‌وێت بۆ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندی و ده‌ستنیشانكردنى زه‌وی و ده‌ست به‌كاربوونى.
ئێستهلیژنهیهك له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، پلاندانان و شاره‌وانییه‌كان سه‌رقاڵى رێوشوێنێكى گشتگیرین له‌سه‌ر ته‌واوى سێكته‌ره‌كان، چونكه وه‌ك ده‌زانن ته‌واوی سێكته‌ره‌كانى مووسڵ دووچاری رووخان و داته‌پین بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى لاى راستى مووسڵ زیاتر له 80%ی وێران بووه. یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ى رێوشوێنكردنى ده‌ستى پێكردووه پرسی دروستكردنى شوقه‌و خانووه بۆ هاووڵاتییان به كه‌مترین تێچوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سێكته‌ر پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى تێدا ده‌كرێت كه مووسڵ پێویستى به زیاتر له یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونه.جگه له‌مه بیر له‌وه كراوه‌ته‌وه كه‌رتی كاره‌با بدرێت به كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان، ئه‌وان وه‌به‌رهێنان له كاره‌بادا بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى له كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها سێكته‌ری كشتوكاڵ وه‌به‌رهێنانى تێدا بكه‌ین به‌تایبه‌ت مووسڵ ئاوی رووباری دیجله‌ى پێدا ده‌ڕوات. پێشبینى ده‌كه‌ین تا كۆتای ئه‌مساڵ له رێوشوێنى سێكته‌ره‌كان ته‌واو ببن و ده‌ست به پڕۆژه‌كان بكرێت.
سوودتان له شاره‌زایی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانى كوردستان وه‌رگرتووه بۆ چۆنیه‌تیى كاركردن له مووسڵ؟
بێگومان، چه‌ندانجار دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان له هه‌ولێرو دهۆك كراوه، ده‌مانه‌وێت زیاتر لێك نزیك ببینه‌وه‌و كارى هاوبه‌ش بكه‌ین، له‌ماوه‌ی داهاتوویشدا كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى مووسڵ و دهۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ كاری هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له تواناكانى ئه‌وان.
تا ئێسته چه‌ند كۆمپانیای ناوخۆ‌و بیانى پڕۆژه‌ى پێشكه‌ش كردووه؟
راستییه‌كه‌ى تا ئێسته هیچ كۆمپانیایه‌كى بیانى پڕۆژه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه، هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونى بانكه له مووسڵ و نه‌بوونى ئارامی و ته‌ناهیی، هه‌ردوو هۆكار زۆر پێوه‌ستن به وه‌به‌رهێنى بیانى كه سه‌رمای گه‌وره دێنێته ئه‌و شاره. ئه‌و وه‌به‌رهێنه سه‌رمایه‌كه‌ى له‌كوێ هه‌ڵگرێت كاتێك هیچ بانكێكى حكوومه‌تى و كه‌رتی تایبه‌ت نه‌بێت. له‌باره‌ى كۆمپانیاكانى نیشتمانى و ناوخۆ، ئه‌وانه‌ى پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووه به داخه‌وه له ئاستى پێویست نین، سه‌رمایه‌ى دارایی‌یان لاوازه‌و تواناى به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه‌ى گه‌وره‌یان نییه.
له‌باره‌ى كوردستان، له رێى رۆژنامه‌كه‌تان جارێكى تر داوا له كۆمپانیا گه‌وره‌كانى كوردستان ده‌كه‌م هه‌لێكى گه‌وره‌یان له مووسڵ له به‌رده‌مه بۆ هه‌موو سێكته‌ره‌كان، داوایان لێده‌كه‌ین پڕۆژه‌كانیان بهێننه مووسڵ و ئێمه‌ش هاوكارییان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وان له‌كاتى لێقه‌ومانی خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌رگه‌یان بۆ كردنه‌وه‌و له باوه‌شیان گرتین، ئێسته نۆره‌ى ئێمه‌یه چاكه‌كه‌یان بده‌ینه‌وه. تا ئێسته‌یش له كوردستان چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌ك پڕۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه‌ى خاوه‌نى پڕۆژه‌كانى گه‌نجان ستى و گوندى لبنانی كه له هه‌ولێر هه‌ن، هاوكات خاوه‌نى ماجیدی مۆڵ داواى كردووه مۆڵێكى هاوشێوه له مووسڵ دروست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د رێكانى سه‌رۆكى یه‌كێتیى وه‌به‌رهێنانى كوردستان داوای پڕۆژه‌یان كردووه.
ئه‌گه‌ر نه‌بوونى بانك له مووسڵ یه‌كێكه له هۆكاره‌كان، داواتان كردووه له حكوومه‌تى عێراق په‌له بكات له كردنه‌وه‌ى لقی بانكه حكوومییه‌كان؟
له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندی و حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى خۆجێی مووسڵیش قسه‌مان كردووه، به‌ڵێنیان داوه دواى ئازادكردنى ته‌له‌عفه‌ر، لقی بانكه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه مووسڵ، جگه له‌مه، بانكێكى زۆری تری كه‌رتى تایبه‌تی ناوخۆی عێراقیش لقیان له مووسڵ ده‌كه‌نه‌وه. له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیش قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه كردووه كه لقیان له عێراق هه‌یه، تا نووسینگه‌یان له مووسڵ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه به‌شێكى تر‌ى پێوه‌سته به لایه‌نى ته‌ناهییه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ئه‌و هه‌موو هێزه جۆراوجۆره، وه‌ك ده‌زانرێ سه‌رمایه له ناوچه‌ى نه‌بوونى ته‌ناهی ده‌كشێته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چه‌ند كۆمپانیا به‌هۆى ناله‌باری ته‌ناهی و گێچه‌ڵى گرووپه چه‌كداره‌كان له كاركردن له مووسڵ كشاونه‌ته‌وه؟
هێزه ته‌ناهییه رێكخراوه‌كان وه‌ك پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیسی ناوخۆ‌و هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له پاراستنى دۆخی ته‌ناهیی مووسڵ، ئێمه گرفتمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه، به‌ڵكو گرفتمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌یه كه رێك نه‌خراون، له‌وانه به‌شێك له گرووپه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شایه‌ری، به‌ڕاستى لێیان نیگه‌رانین، زۆر له كۆمپانیاكان سكاڵایان له‌سه‌ر خراپی مامه‌ڵه‌یان تۆمار كردووه كه له بازگه‌كاندا رێگرییان لێده‌كه‌ن، له‌وانه حه‌نین قه‌دۆ كه سه‌ركردایه‌تى گرووپێكى چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.پێویسته ته‌سفیه‌ى هه‌موو ئه‌و هێزانه بكرێت كه رێك نه‌خراون و له‌ناو شار بچنه ده‌ره‌وه‌و ته‌نیا پۆلیس بمێنێته‌وه، كه ئێسته باشترین ناوچه‌ى مووسڵ‌یان داگیر كردووه‌و كردوویانه‌ته باره‌گا كه ناوچه‌ى كۆشكه‌كانى كۆمارییه، ئه‌وه نیگه‌رانى كردووین.