له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ڤیدیۆی كچێك بڵاو بووه‌ته‌وه، داوا له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام كوڕه‌كه به‌جێی ده‌هێڵێت.
له شه‌قامێكی شاری ''سانتیاگۆ بچیلی" وڵاتی ئیسپانیا، كچێك له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشێت و ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری به ڕووی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و داوای هاوسه‌رگیری لێ ده‌كات، به زمانی ئیسپانی پێی ده‌ڵێ: "هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی؟ به‌ڵێ یان نا؟" به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌ی زۆر به ساردی ده‌ڵێ "به‌ڵێ خۆشه‌ویستم، به‌س هه‌سته".
له‌به‌ر ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌ی ڕوو له كوڕه‌كه ده‌كات، توانای چاوه‌ڕوانیكردنی نامێنێت و دوای داوایه‌كی زۆر له كچه‌كه كه له به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بڕۆن، كچه‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه و خۆشه‌ویسته‌كه‌شی بێزار ده‌بێت و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌جێی ده‌هێڵێت و كچه‌كه‌ش تووشی سه‌رسڕمان ده‌بێت و ده‌ست به گریان ده‌كات.
ئه‌م ڤیدیۆیه ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌رزه‌نشتی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی كوڕه‌كه‌یان كرد و داوایان لێ كرد به ڤیدیۆیه‌ك شه‌رمه‌زاری خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ربڕێت و داوای لێبوردنی لێ بكات.