ژن و مێردێكی به‌ساڵاچوو، دوای تێپه‌ڕبوونی 70 ساڵ به‌سه‌ر ساڵڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له گه‌شتی مانگی هه‌نگوینییه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه.
ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی نه كۆن ده‌بێت و نه ده‌مرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێسته خودی خۆشه‌ویستییه‌كه نییه كه كۆن نابێت، لای ئه‌م دوو هاوسه‌ره مانگی هه‌نگوینیش به‌سه‌ر ناچێت و كۆن نابێت.
''ئۆلی و دۆناڵد كینگ" ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌ن كه له ساڵیادی 70 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، یه‌كێك له نه‌وه‌كانیان بڕیاری دا له‌م ڕۆژه‌دا بیانبات بۆ گه‌شتێك و ئاهه‌نگێكی بچووك و سه‌رنجڕاكێشیان بۆ ساز بكات و چه‌ند وێنه‌یه‌كی جوانیان بۆ بگرێت، له وێنه‌كانیاندا ئه‌و خۆشه‌ویستییه سه‌رنجڕاكێشه‌ی كاتی گه‌نجێتی له رووخساریاندا ده‌رخست.
ئۆلی 83 ساڵ و دۆناڵدی 87 ساڵ له یه‌كێك له لادێكانی نزیك شارێكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین و بڕیاریان داوه ئه‌م ماوه‌یه‌ی له ژیان ماویانه، له‌و لادێیه پێكه‌وه و به‌ته‌نیا به‌سه‌ر به‌رن.
له دیمانه‌یه‌كدا ئه‌م دوو هاوسه‌ره باسیان له مانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌شقه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ها دۆناڵد ده‌ڵێ: ''تا ئێسته یه‌ك شه‌وم به بێ ئۆلی ڕۆژ نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌واو هۆگری بووم و ناتوانم هه‌رگیز به بێ ئه‌و بژیم".