كاتێك كچێك هاوسه‌رگیری ده‌كات، هه‌موو رێیه‌ك ده‌گرێته به‌ر و ئامۆژگاری هه‌موو كه‌سێك گوێ لێ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی هاوسه‌رگیری به‌خته‌وه‌ر بێت و ببێته باشترین هاوسه‌ر بۆ مێرده‌كه‌ی، نازانێت ڕینوێنی كامه‌یان باشترینه و به گوێی كامه‌یان بكات، زۆر جار ئه‌م هه‌موو هه‌ڵبژاردنه دووچاری هه‌ڵه‌ی ده‌كات و سوود له ئامۆژگارییه‌كان نابینێ.
بوون به هاوسه‌رێكی نموونه‌یی و باش، شتێكی هێنده ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵام پێویستی به وریایی و لێهاتوویی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ئه‌و هاوسه‌ره‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێت و لای مێرده‌كه‌ت خۆشه‌ویست و هه‌میشه جێی ڕێز بیت، ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
- له كاتی خۆشی و ناخۆشی له‌لای بمێنه‌وه و هه‌رگیز بۆ ڕووداوه نه‌خوازراوه‌كان پشتی تێمهكه، وه‌ك وازهێنانی كاره‌كه‌ی، له‌ده‌ستدانی ئازیزێكی و كه‌مبوونه‌وه‌ی پاره‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی به‌رز بێت و باوه‌ڕی به خۆی بێت له‌و كاتانه زیاتر خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕه و بۆی بسه‌لمێنه كه ئه‌وت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌وێت.
- كاتێك گفتوگۆیه‌ك یان ناكۆكییه‌ك له نێوانتان روو ده‌دات، هه‌رگیز بێ ده‌نگی هه‌ڵمه‌بژێره و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تێك هه‌ڵه بوویت، زوو پێی بڵێ كه تۆ هه‌ڵه بوویت و داوای لێبوردنی لێ بكه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌تان كاڵ نه‌بێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كه‌تان پته‌وتر بێت.
- له‌به‌رچاو هیچ كه‌سێك به خراپه باسی مه‌كه، ئه‌گه‌ر ڕه‌فتارێكی ئه‌ویشت به دڵ نه‌بوو لای خه‌ڵك باسی مه‌كه و هه‌میشه له‌ناو خانه‌واده‌كه‌ت شانازی پێوه بكه.
- هه‌میشه گوێگری به كه قسه‌ت بۆ ده‌كات و هه‌تا پێت بكرێ یارمه‌تیده‌ری به له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی.
- هه‌وڵ مه‌ده بیگۆڕی یان ڕه‌فتاره‌كانی به‌و شێوه‌یه لێ بكه‌یت كه خۆت پێت خۆشه، وه‌ك خۆی خۆشت بوێ و خۆت له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاره جیاوازه‌كانی بگونجێنه.
- گرنگیدانت به منداڵ و ماڵه‌كه‌ت له سنوور به‌ده‌ر مه‌كه، چونكه ئه‌ویش هه‌تا له‌گه‌ڵت بژی پێویستی به گرنگیپێدانی تۆیه و ده‌بێت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری.