پیزا به گۆشت ده‌خۆی یان سه‌وزه؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئه‌م خانمه له كاتی پۆستكردنی ئه‌م كاره نوێیه‌ی به مه‌كیاج له فانه‌كانی كرد.
هه‌موو ده‌زانین په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ڕووخسار كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له زۆربه‌ی كه‌سدا هه‌یه و به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر تیشكی خۆر له رووخساریان ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌ر یه‌كێك له‌وانه شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شانه تا ڕووخساری به جوانترین شێوه ده‌ربكه‌وێت، ده‌رمان و كرێمی تایبه‌ت به ڕووخسار ده‌توانی به‌كار بێنیت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچت له به‌رده‌ست نه‌بوو، به قاژه پیزایه‌ك ئه‌م كاره‌ت ئه‌نجام بده.
ده‌ڵێن پیزای سه‌وزه په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ڕووخسار لا ده‌بات، مه‌به‌ست له‌مه‌ش به‌كارهێنانی ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی كۆنسیله‌ره بۆ رووخسار وه‌ك: ڕه‌نگی كاڵه‌ك بۆ سوور، ڕه‌نگی بیبه‌ری پرته‌قاڵی و ڕه‌نگه‌كانی هه‌ویر و په‌نیر، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له خانمێكی لێهاتووی بواری مه‌كیاجكردن هات، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی وا بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی پێ سه‌رسام كرد.
ئه‌مه‌ش شێوازی شاردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ڕووخساره به پیزا:
سه‌ره‌تا به ڕه‌نگی سوور ده‌ست پێ بكه، ئه‌گه‌ر كۆنسیله‌ری سوورت لا نه‌بوو، ده‌توانی سووراوێكی سوور به‌كار بهێنیت به‌ڵام به كاڵی، به فڵچه‌یه‌ك سووره‌كه بڵاو بكه‌ره‌وه تا به ڕووخسارت ده‌نووسێت و ته‌واو كاڵ ده‌بێته‌وه، پاشان ڕه‌نگه پرته‌قاڵی و قه‌یسییه‌كه به‌كار بێنه بۆ چینی دووه‌م و جوان بڵاو بكه‌وه، له كۆتادا كۆنسیله‌ری ڕه‌نگی سرووشتی به‌كاربێنه به شێوه‌ی سێگۆشه وه‌ك قاژه پیزا و په‌ڵه ڕه‌شه‌كانی رووخسارتی پێ داپۆشه.