كۆمپانیای شیائومی و گووگڵ مۆبایلێكی نوێ دەخەنە بازاڕەوە

:: PM:04:12:21/08/2017 ‌

كۆمپانیای شیائومی دەیەوێت بە هاوكاریی كۆمپانیای گووگڵ جۆرە مۆبایلێكی نوێ بخاتە بازاڕەوە كە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات.

ئەو مۆبایلە نوێیە زۆر لە مۆبایلی mi5x نزیكە كە لەم دواییانە كۆمپانیاكە خستیە بازاڕە. مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی چین پێشوازی لێ كرا.

یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو جۆرە مۆبایلە نوێیە ئەوەیە خاوەنەی شاشەیەكی 5.5 ئینجە. دوو كامێرای هەیە و توانای وزەی پاترییەكەشی سێ هەزار و 80 ملیی ئەمپێرە. هەروەها خاوەنی رامێكی چوار گیگابایتییە.

ئەو مۆبایلە نوێیەی بڕیارە بە هاوكاریی گووگڵ بخرێتە بازاڕەوە ناوی xiaomi a1ی لێ نراوە. ئەو هاوكارییەی لە نێوان گووگڵ و شیائومی دەستی پێ كردووە، كاریگەریی زۆری لەسەر پێشخستنی بازاڕی مۆبایلەكانی ئەو كۆمپانیایە لە وڵاتانی دنیا دەبێت.

مۆبایلی براندی شیائومی لە هیندستانیش پێشوازی زۆری لێ كراوە. بۆ نموونە تەنیا لە شەش مانگی رابردوودا سەرووی پێنج ملیۆن مۆبایلی جۆری redmi note4 لەو وڵاتە فرۆشراوە و ئەمەش بە ژمارەیەكی گەورە بۆ كۆمپانیاكە هەژمار دەكرێت.





وشە - سلێمان تاشان