ئه‌مڕۆ دواى ماوه‌ك له بێده‌نگ بوون، ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و مۆدێل ڕێكلامی كاڵا و ماكیاژ، "جیهان هاشم" له دوای ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه، ماوه‌یه‌كى زۆرى نه‌برد و وێنه‌یه‌كیان له هوتێلێكى شارى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه، له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وت پێكه‌وه‌ن و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیبووى "له‌گه‌ڵ هه‌موو ژیانم"، به‌ڵام زۆرى نه‌برد و دواى هه‌فته‌یه‌ك جیابوونه‌وه و جیهان ئاماده نه‌بوو هۆكاره‌كه‌ى ڕوون بكاته‌وه.
دواتر له تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى هێرشى كرایه سه‌ر به‌وه‌ى شایسته‌ى ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌یه چوونكه شووى به عه‌ره‌بێك كردووه، بۆیه ده‌بوایه بزانێ كوڕانى عه‌ره‌ب ڕێز له ژن ناگرن، هه‌روه‌ها له لایڤێكدا ئه‌كته‌رى كۆمیدیا "هاوسه‌ر" كه ماوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستى پێشووى جیهان هاشم بوو، سووكایهتیهكى زۆرى پێكرد، دواى هه‌موو ئه‌م شتانه جیهان هاشم دوێنێ دره‌نگانى شه‌و له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام پۆستێكى كرد و نووسیبووى له چه‌ند ڕۆژى ئاینده هه‌موو شتێكتان بۆ ده‌دركێنم كه هۆكارى جیابوونهوهكهم چى بووه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ 21 ى ئاب، خانمە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بواری ماکیاژ، "جیهان هاشم" هۆکاری جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی ئاشکرا کرد, هەوادارانی تووشی سەرسڕمان بوون.
جیهان هاشم لە واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشکرای کرد: " هاوسەرەکەی هێرشی کردووەتە سەر و لێیداوە و چەند وێنەیەکیشی بڵاوکردووەتەوە, کە ئاساری لێدانی پێوە دیارە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى سیراجى هاوسه‌رى جیهان پێوه‌ندى هه‌بووه له‌گه‌ڵ چه‌ندان كچ و پاره‌ى كاركردنى جیهانى دزیووه و بۆ خواردنه‌وه‌ى شەراب به‌كارى هێناوه".
زیاتر نووسیوویه‌تى: "ئەو وێنانە وێنەی سادەن و ناتوانێت وێنەی هه‌موو گیانی بڵاوبکاتەوە، چوونکە جەستەی شوێنی لێدانی زیاتری پێوە دیارە".
جیهان زیاتر گوتى "ئەو کوڕە تەنیا بۆ پارە و ناوبانگ هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە، هەر بۆیە ئێسته داوای یاسایی لەسەر تۆمار کردووە".
دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م وێنانه‌ى ته‌واوى هه‌وادارانى جیهان هاشم هێرشى توندیان كردووەته سه‌ر سیراج جه‌بارى عه‌ره‌ب, كه هاوسه‌رى پێشووى بووه، هه‌ندێك له هه‌وادارانى هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه, كه چۆن توانیوویه‌تى له‌ناو كوردستان له كچێكى كورد بدات.
سیراج جه‌بار دواى ئه‌وه‌ى هێرشێكى تووند ده‌كرێته سه‌رى وێنه‌ى ئه‌كاونته تایبه‌ته‌كه‌ى ده‌گۆڕێت و وێنه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ "سیروان بارزانى" بڵاو ده‌كاته‌وه، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و فانه كوردانه‌ى كه كۆمێنتیان بۆ نووسیوه.
كه‌سایه‌تی ناوداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "جیهان هاشم" كه له ڕێگه‌ی ڤیدیۆكانییهوه ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد بوو، له ماوه پێشوودا ڕای گه‌یاندبوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ "سیراج جه‌بار" كردووه، به‌ڵام پاش یه‌ك مانگ له هاوسه‌گیری كێشه كه‌وته نێوانیان و وێنه‌كانیان له په‌یجه‌كانیان سڕییه‌وه، ئه‌م جاره به‌یه‌كجارى هه‌ردوولا وێنه‌كانیان سڕیوه‌ته‌وه.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری مكیاژكردن و جوانکاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ى به فه‌رمى جیابوونه‌ته‌وه.