پاش لێسەندنەوەی نازناوی شاجوان لە "ڤیان عامار" و بەخشینی نازناوه‌كه بە هاوەڵی یەکەمی شاجوان "مەستی عادل" بە فەرمی بوو بە شاجوانی عێراق و ئه‌و نازناوه‌ى وه‌رگرت.
شاجوانى عێراق له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنەیەکی خۆی و دایکی، هه‌وادارانى تووشى شۆك بوونه به جوانى دایكى و زۆترین توانج بۆ شاجوان نێردراوه و نووسراوه:"دایکت له خۆت و شاجوانه‌كانى تر جوانتره و زۆر گەنجتر دەردەکەوێت، پێویسته ئه‌و شاجوان بوایه".
له چه‌ند ماوه‌ى ڕابردوودا تاجی شاجوانی عێراق له "ڤیان عه‌مار" سه‌ندرایه‌وه و كرایه سه‌ری "مه‌ستی عادل"، هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوان، هۆكاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی نازناوی شاجوان له "ڤیان عه‌مار" ئه‌وه بووه كه پێشتر ده‌ستگیراندار بووه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووته‌وه و ئه‌م ڕووداوه‌ی له دادوه‌رانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان شاردووه‌ته‌وه.
"مه‌ستی عادل" ته‌مه‌نی 18 ساڵه و له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و له رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژرادنی شاجوانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شاره‌ی ده‌كرد.
له دوای بوون به شاجوان، باوكی شاجوانی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر كچه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌بێ ئاگه‌داری من خۆی هه‌ڵبژاردووه و ته‌مه‌نیشی كه‌متر بووه له 18 ساڵ، ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵیان بژاردووه.
ناكۆكییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند و تا ئه‌و ئاسته‌ی مه‌ستی عادل به تووندی وه‌ڵامی باوكی ده‌داته‌وه و هێرشی ده‌كاته سه‌ر و ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ قسه‌كانی باوكم، باوكم هیچ كاتێك ئاگه‌داری ئێمه نه‌بووه، كه به مانگێك پێش هه‌ڵبژاردنی شاجوان من تێلم بۆ كرد كه ئاگه‌داری بكه‌مه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌بوو، به به‌ڵگه‌وه هه‌موو شتێكم لایه تا ئه‌و كاته‌ی له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كان ده‌ركه‌وتم.
كێبه‌ركێی شاجوانی عێراق ساڵانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و دوو ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و پڕۆسه‌یه كێشه‌ی تێ بكه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاجوانه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن یان پێشتر به نهێنی هاوسه‌رگیریان كردووه، هه‌ر بۆیه لێژنه‌ی دادوه‌ری تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بوونه‌ته‌وه.