دەشە کەریم پێشکەشکاری ناودارى کەناڵی "گەلی کوردستان" لەسەر بەشداریکردنی لە بەرنامەیهكی کەناڵى "كورد ماكس شۆ"دا لە کارەکەی دهردهكرێت.
دەشە کەریم بۆ ئهم مهبهسته له واڵى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام لە ڕوونکردنەوەیەکیدا بڵاوى كردووهتهوه، نوسوویەتی: "بە پێویستم زانی ھۆکاری دوورکەوتنەوەكهم لە شاشەی گەلی کوردستان و بەرنامەی (ئێوارەی ئەمڕۆی گەلی کوردستان) بۆتان ئاشکرا بکەم، من لە ڕێکەوتی 1-7-2016، بەڵێننامەیەکم لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان واژوو کرد، کە بەڵێننامەکە بۆ سێ مانگە، دەبێت دوای سێ مانگ نوێبکرێتەوە، بەڵام ھەتا نۆ مانگ دوای ئەوەش من لە کەناڵی ناوبراو بووم بەڵێننامەم نەبووە و نوێ نهكراوهتهوه، لەسەرەتادا بەڵێننامەم ھەبوو لە یەکێک لە خاڵەکان ئەوە بوو بۆم نییە لە کەناڵێکی دیکەوە دەربکەوم، بەڵام نەک وەک میوان بەڵکو وەک پێشکەشکار، ئەوەش شتێکی ئاسایییە ھەموو کەناڵێک ئەو مەرجەی ھەیە، لەماوەی پێشوو لە کەناڵی ئاسمانی (کوردماکس شۆ) بوومە میوان لە بەرنامەی (چێژبڕکێ) بەبیانووی ئەوەی بەشداریی ئەو پرۆگرامەم کردووە وەک میوان لەو کەناڵە دەرکەوتووم. بەڕێوەبەری کەناڵی گەلی کوردستان ھەرھەمان ڕۆژی بەشداریکردنم بڕیاری ئەوەیدا، کە کۆتا پرۆگرامم بێت لەو کەناڵە و چیدی بۆم نەبێت دەربکەوم لەو کەناڵە، لێرەدا دەمەوێت چەند شتێک باس بکەم کەناڵی (کورد ماکس شۆ) کەناڵێکی تەرفیھیە پێوهندیی بە سیاسەتەوە نییە، بەرنامەی (چێژبڕکێ)یش بەرنامەیەکە پێشبڕکێیە و کەیف بەخشە، لە کەناڵێکی دیکەوە میوان بوومە، نەک لێدوانی سیاسی بدەم".
دەشە کەریم، لە دایکبووی ساڵی 1990، حەز و خولیای ڕاگەیاندنی ھەبووه له تهمهنى لاوێتیهوه، پێشتر لە چەندین ڕادیۆ کاری کردووە و دواتریش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی گەلی کوردستان دەرکەوت، یهكێكه لهو كچانهیه بهشدارى وێنهى مۆدێل دهكات و ههودارێكى زۆرى ههیه و نازناوى شاژنى ههستهكانیان لێ ناوه.