پێش چه‌ند ڕۆژێك، دوو هاووڵاتی كه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ژماره‌ی هه‌ولێره، له‌لایه‌ن سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ده‌برێنه به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێ كه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌وه‌وه نه‌بووه و بێ تاوانن، بۆیه پۆلیسی داوای لێبووردن له‌سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی سۆران عومه‌ریش ده‌كه‌ن كه بێ به‌ڵگه خه‌ڵك تۆمه‌تبار ده‌كات.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی گوت: پێش چه‌ند ڕۆژێك، دوو هاووڵاتی كه به ئۆتۆمبێلێك به‌رده‌وام چاودێرییان كردووم، بۆیه پێوه‌ندیم به هێزه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌وه كردووه و ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ گرتوویانن.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، ئه‌وانه‌ی كه چاودێری ئه‌ویان كردووه، له لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و دواتر ئازاد كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی سلێمانییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه ئه‌و ئۆتۆمبێله ته‌كسییه‌كی تابلۆی هه‌ولێر بووه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به چاودێریكردنی سۆران عومه‌ره‌وه نه‌بووه، پۆلیسیش دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، داوای لێبوردنیان لێ ده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی سۆران عومه‌ر ده‌كات كه به‌بێ به‌ڵگه شكاتی لێ كردوون.
لای خۆیه‌وه، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ندین بنكه‌مان هه‌یه له شاره‌كه‌دا ئه‌گه‌ر به دیاركراوی نه‌زانین له چ شوێنیك سكاڵا تۆماركراوه نازانین كێ و چ جۆره سكاڵایه‌كه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی