بۆ ژوانی خۆشەویستی ئەم پۆشاکانە لەبەر مەکە

:: PM:12:27:22/08/2017 ‌

کاتێک خانمان بۆ هەر بۆنەیەک دەڕۆنە دەرەوە، حەز دەکەن بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین شێوە دەرکەون، بەتایبەت ئەو کاتانەی خۆیان بۆ ژوانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەیان ئامادە دەکەن، دەیانەوێت بە جوانترین شێوە لە چاوی خۆشەویستەکەیاندا دەرکەون و وێنەیەکی جوان لە مێشکی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دروست بكه‌ن.

بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجەش پێویستت بە وریایی و لێهاتوویەکی زۆر دەبێت، لەبەر ئەمەش ماڵپەڕی "فۆشیا" چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە خانمان دا بۆ ئەوەی بە باشترین و گونجاوترین شێوە لە ژوانەکەیاندا دەرکەون:

- پووتی درێژ: بەتەواوی خۆت بە دوور بگرە لە بەکارهێنانی پووتی درێژ، بۆ چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت گونجاوە، بەڵام بۆ ژوانی خۆشەویستی هەرگیز، چونکە لە چاوی بەرامبەرەکەتدا سیما و ڕووخسارێکی هەڵە پیشان دەدات، کەسایەتیەکی جیاوازت پێ دەبەخشێت، وا باشترە هەرگیز ئەم پووتانە لەگەڵ خۆسەویستەکەت لەپێ نەکەیت، بەتایبەت ئەگەر ژوانی یەکەمت بوو.
- جلی تەسک: مەبەستمان لە جلی تەسک ئەو جلانە نییە کە پڕ بە قەبارەی خۆتن و هەموو کات ئەو قەبارەیەت لەبەر کردووە، باس لەو جلانە دەکەین کە لەبەر تەسکییەکەی هەناسەت تەنگ دەکات و بە تەواوی بە جەستەتدا دەنووسێت، چونکە ئەم جلانە وا دەرتان دەخات کە هاتبێتی بۆ ژوانێکی کاتی و کات بەسەربردنێکی بێ ئامانج.
- جلی فش: کە وتمان جلی تەسک لەبەر مەکە مانای وانییە دەتوانی هەموو پۆشاکێکی فش و پان و پۆڕ لەبەر بکەیت، ئەم جۆرە جل و بەرگانە وەک کەسێکی بێ بایەخ و پەڕپووت لە چاوی خۆسەویستەکەت دەرت دەخات.
- لۆگۆ و نووسین: ئەو جلانەی نووسین یان وشەیەک یان لۆگۆی مارکەیەکی بەناوبانگی لەسەرە، لەبەرچاوی خۆشەویستەکەت وەک کەسێکی لەخۆبایی و لووت بەرز و گرنگیدەر بە نرخ و ناوبانگی شتەکان دەرت دەخات، ئەم ڕەفتارەش هیچ کوڕێک حەزی پێ ناکات.
- جلی ڕەش: ڕاستە ده‌گوترێ ڕەش سەرکردەی ڕەنگەکانە، بەڵام دەبێت ئاگادار بیت خۆت لەو ڕەنگەدا نەشاریتەوە، چونکە وەک یەکێک لە ئامادەبووانی پرسە دەردەکەویت و هیچ خۆشحاڵییەکت بۆ ژوانەکە پێوە دیار نابێت.


وشە - ڕێناس شابان