له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگار كردنی موسڵ نۆ هه‌زار
كه‌س له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان له لێدوانێكدا بۆ
ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوە، له‌و کاتەی كه ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی
موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكردووه، نۆ هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
موسڵ به‌تایبه‌تی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری موسڵ
بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوونه.
هۆشەنگ محه‌مەد دەڵێت "80%
ئاواره‌كانی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه بۆ پارێزگای هه‌ولێر ئاواره بوونه و له كه‌مپه‌كانی
دیبه‌گه و حه‌سه‌ن شام نیشته‌جێكراون و 20% دیكه‌شی له كه‌مپی زهلیكان له دهۆك
نیشته‌جێكراون ".
هه‌روه‌ها گوتی، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی شه‌ڕ له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت
خۆیان ده‌گه‌ینه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و له پشت سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه به هاوكاری
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئۆتۆمبێلی پاس ئاماده كراوه بۆ گواستنه‌وه‌یان
بۆ ناو ئه‌و كه‌مپانه كه بۆیان دیاری كراوه ".
هۆشەنگ محەمەد رەخنە له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دەگرێت و دەڵێت، كه وه‌ك
پێویست به هانای ئاواره‌كان یان هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌م پرسه نایه‌ت،
گوتیشی له سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ئاواره‌كان خواردنی وشك و ئاو بۆیان دابین ده‌كرێت،
تا ئه‌وكاته‌ی به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێداویستییه‌كانی تری ژیان له
ناو كه‌مپ بۆیان دابین ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان گوتی، ته‌نیا له
شه‌وی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو دوو هه‌زار ئاواره گه‌یشتنه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران و له‌وه ده‌ترسن به یه‌كجار ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان
بهێن، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به ئه‌گه‌ری هاتنی له ناكاوی 260 هه‌زار كه‌س پێكه‌وه
ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونی توانانی و نه‌بوونی توانای پێویست ناتوانن به‌هانایانه‌وه
بچن كه هه‌موویان ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بهێنه هه‌رێمی
كوردستان تا بچنه شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا دەڵێت، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ پێشوازیكردن
له ئاواره‌كان دانراوه، بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كانی نوێی موسڵ و ده‌وروبه‌ری
بكه‌ن ده‌توانن 33 هه‌زار خێزان یان 215 هه‌زار ئاواره وه‌ربگرن كه پێشتر پلانی دروستكردنی
پێنج كه‌مپ له هه‌ولێر، پینج كه‌مپ له دهۆك و كه‌مپێك له سلێمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
دانراوه.
مەترسی ئەوەیان هەیە بە پێی پێشبینیەکان، لانیكه‌م له سه‌ره‌وه‌ی نیو
ملیۆن كه‌س له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی شه‌ڕه‌كه
ده‌گاته ناو شاری موسڵ هانای خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنن.
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ رۆژی دووشه‌ممه 17 تشرینی یه‌كه‌م به به‌شداری
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد
و له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی له باكوور، رۆژهه‌ڵات
و باشووری موسڵ بۆیان دیاری كرابوو، رزگاركراون و له هه‌ندێ شوێنیش گه‌یشتنه ده‌روازه‌كانی
شاری موسڵ به‌تایبه‌تی له‌به‌ری چه‌پی روباری دیجله.
رامیار جواد