دیزاینێكی نوێی عه‌زیه بۆ ساڵی 2017 هه‌موو بازاڕه‌كانی دنیای داگیر كردووه، له‌به‌ر ناسكی و ڕه‌نگه تایبه‌ته‌كه‌ی وای له هه‌موو نمایشكار و هونه‌رمه‌ندان كردووه یه‌كێك له دیزاینه‌كانی ئه‌م مۆدێله عه‌زیه بۆ بۆنه‌كانیان بپۆشن.
ئه‌م عه‌زیه شینه شان رووته بۆ ساڵی 2017 به جوانترین دیزاین دانرا و هه‌موو ئه‌و خانمانه‌ی ئاره‌زوویان لێیه، له‌گه‌ڵ مۆدێل بڕۆن و جوانترین دیزاین بپۆشن، ئه‌م عه‌زیه‌یان كڕی و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌كارهێنه‌رێكی زۆری په‌یدا كرد.
سه‌ره‌تا ئه‌م دیزاینه له ماركه‌ی به‌ناوبانگی "زارا" دروست كرا، پێشوازییه‌كی زۆری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه لێ كرا، بۆیه ماركه و برانده‌كانی تری دنیا به چه‌ندان جۆری جیاواز ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دیزاینه كرده‌وه.
ئه‌م عه‌زیه ڕه‌نگێكی شینی كاڵ و ناسكی هه‌یه، وا ده‌كات له هه‌موو سپی پێست و ئه‌سمه‌ر و گه‌نمڕه‌نگه‌كانیش بێت، بۆیه به تایبه‌تترین ڕه‌نگ و دیزاینی ئه‌مساڵ دانراوه، شانه ڕووته‌كانی و سنگه داخراوه‌كه‌ی شێوه‌یه‌كی ژنانه و سه‌رنجڕاكێش به به‌كارهێنه‌رانی ده‌به‌خشێت، وا ده‌كات زۆر له‌گه‌ڵ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ بگونجێت و خانمان پێوه‌ی ئاسووده بن.
ئه‌م عه‌زیه پێویسته به لێهاتوویی له‌گه‌ڵ جوانكاری ناسك و پێڵاو و جانتا بێته گونجان، تا ئه‌و سیما ناسك و تایبه‌ته‌ی له ده‌ست نه‌دات، جوانتر وایه له‌گه‌ڵ پێڵاوی بنبه‌رزی كلاسیكی له‌به‌ر بكرێت.