وه‌ك دیاره زۆربه‌ی ژنان حه‌زیان له ڕه‌نگی په‌مه‌یی و گوڵی سوور و باڵۆنی هیلیۆمه، به‌ڵام ئایا هۆكاری زیادبوونی ورچی گه‌وره بۆ ناو لیستی خولیا تایبه‌ته‌كانی ژن بۆ چ شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
له ڕووی فیسیۆلۆجییه‌وه هه‌ندێك هۆكار بۆ ئه‌و خولیا و حه‌زه زۆربه‌ی ژنان بۆ ئه‌و ورچه گه‌وره‌یه‌ی به "تێدی بێر" ناسراوه دۆزراوه‌ته‌وه، یارمه‌تیده‌ری كوڕانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده به دوای ئه‌و پرسیاره‌وه وێڵ نه‌بن و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بزانن.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ن كه وا له ژنان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشقی ورچ بن، له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكار جێی خۆشهویستهكانیشیان بۆ بگرێته‌وه:
خۆشه‌ویستن: ژنان حه‌زیان له‌و شتانه‌یه كه شیرین و خۆشه‌ویستن و زوو ده‌كه‌ونه دڵه‌وه، له‌ناو ئاژه‌ڵه‌كانیشدا پشیله، سه‌گی تووكن و ورچی تێدی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌یان له دڵی ژناندا دروست كردووه.
باوه‌ش پێداكردن: ژنان كاتێك پاڵ ده‌كه‌ون حه‌ز ده‌كه‌ن باوه‌شێكی توند به شتێكی نه‌رمدا بكه‌ن و هه‌موو گیانی خۆیان تێیدا كۆ بێته‌وه و خۆیان بچووك بكه‌نه‌وه له باوه‌شیدا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ورچی گه‌وره باشترین هه‌ڵبژاردنیانه.
پرخه ناكه‌ن: له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنان زۆر به پرخه‌كردن تێك ده‌چن له كاتی خه‌ودا، خۆشه‌ویستییان بۆ ورچی تێدی زیاد ده‌كات كاتێك ده‌بینن كه‌سێك له ته‌نیشتیان خه‌وتووه و به بێ هیچ پرخهكردنێك.
بۆ گه‌شتكردن گونجاوه: كاتێك ژنێك گه‌شتێك به ته‌نیا ده‌كات وا پێی خۆشتره یه‌كێك له‌گه‌ڵی بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له پلانه‌كانی تێك بدات، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌شتكردن لای هه‌ندێك له ژنان له‌گه‌ڵ ورچهكانیان خۆشتره وه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان.
بۆنی ده‌میان نایه‌ت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان به بۆنی ده‌می به‌رامبه‌ره‌كه‌یان زۆر تێك ده‌چن و یه‌كێكه له بێزاركه‌رترین شته‌كان له‌لای ئه‌وان، بۆیه ورچهكانیان زۆر خۆش ده‌وێت و بێگومانن له نه‌بوونی ناخۆشی له بۆنی ده‌میان و هه‌ركات بیانه‌وێت ماچی ده‌كه‌ن.
نهێنییه‌كانی ده‌پارێزێت: ورچه‌كان هه‌ر نهێنییه‌كیان له‌لا باس بكرێت به پارێزراوی هه‌ڵی ده‌گرن و هه‌رگیز بۆ هیچ كه‌سێكی ناگێڕنه‌وه چونكه بێ گیانن، ئه‌مه‌ش وا له ژنان ده‌كات زیاتر لێیان نزیك ببنه‌وه و نهێنییه‌كانی خۆیانیان بۆ باس بكه‌ن.
ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ منداڵی: ژنان هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن منداڵ ده‌ركه‌ون و ڕه‌فتاره منداڵانهكانیان بكه‌ن و گه‌وره ده‌رنه‌كه‌ون، به‌خێوكردنی ورچیش ئه‌م ئاواته‌یان ده‌هێنێته دی.
هه‌رگیز ناشكێ: بووكی باربی و جۆره‌كانی تری یاری دوای ماوه‌یه‌كی تر له به‌كارهێنانیان ده‌شكێن و خاوه‌نه‌كانیان بێزار ده‌كه‌ن و ناتوانن ببن به هاوڕێیه‌كی نزیك، به‌ڵام ورچ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لۆكه و خوری دروست ده‌كرێت، هه‌رگیز ناشكێ و پێوه‌ندی هاوڕێیه‌تییه‌كه‌یان درێژخایه‌نتر ده‌بێت.