كۆبوونەوەی بارزانی و ماتیس كۆتایی هات
ئەمڕۆ جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە بەغداوە گەیشتە هەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و ئەوان جیا لە شەڕ لە دژی تیرۆر، باسی پڕۆسەی ریفراندۆمی كوردستانیان بۆ سەربەخۆیی كرد.
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەكەی نێوان بارزانی و ماتیس كۆتایی هات و بەپێی زانیاریەكانی "وشە"، سەرباری تاوتوێكردنی كۆتاییهاتنی شەڕی سەربازی داعش، پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراوە.
ئەمڕۆ سێشەم 22ی ئاب/ ئۆگستس، بە سەردانێكی ڕانەگەیەنراو، جێمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا گەیشتە بەغدا و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرانی عێراق، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە كوردستان.
بڕیارە كەمێكی تر سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاو بكاتەوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم