كەشوهەوا فێنك دەبێت

:: PM:08:26:22/08/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی هەست پێكراو نزم بێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 22ی ئاب/ ئۆگەستس، بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، پێشبینی دەكرێت كە لە چەند ڕۆژی داهاتوو پلەكانی گەرمان نزم بوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

زیاتر گوتی، بە پێی پێشبیینەكان پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن و ئەو نزمبوونەوەیەش تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.

ئێستە پلەكانی گەرما لە سەرووی 40 پلەی سەتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێت و پێشبینییەكانی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیش ئەم شێوەیە كە هەوایەكی فێنك ڕوو لە ناوچەكانی كوردستان دەكات.

جیاواز لە وەرزی هاوینی چەند ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ چەندان جار پلەكانی گەرما بە تایبەت لە سنووری شارۆكەكانی خانەقین و مەخموور بۆ سەرووی 53 پلەی سەتی بەرز بوونەوە.

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە سعات 12ی نیوەڕۆی پلەی گەرمای ناوچەكانی كوردستان تۆمار دەكات و بەمەش بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما لەناوچەكاندا دەردەكەوێت.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم