كلیپێكی هونه‌ری پێشووتری ئه‌ستێره‌ی ناسراوی عه‌ره‌بی (سه‌عد ئه‌لموجه‌ڕه‌د)، ڕیكۆردی له ناو كلیپی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كاندا شكاند، كاتێك كلیپه‌كه به‌ناوی"LM3ALLEM"، كه له ساڵی 2015 بڵاو كراوه‌ته‌وه توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی ته‌ماشاكارانی بشكێنێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ی (سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د)، له‌سه‌ر تۆڕی یوتوب ڕێژه‌ی پێوانه‌یی سه‌یركردنی تێپه‌ڕاند، ئه‌و كۆمپانیایه جارێكی ڕێكلام بۆ گۆرانییه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، ڕێژه‌ی سه‌یركه‌رانی ئه‌و كلیپه گه‌یشتووه‌ته (522,753,299)، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره كلیپێكی هونه‌ری 522 ملیۆن بینه‌ری هه‌بێت.
سه‌عد ئه‌لموجه‌ره‌د له‌دایكبووی ساڵی 1985ه‌و خه‌ڵكی مه‌غریبه، كوڕی هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی مه‌غربیه به‌ناوی (به‌شیر عه‌بدو)، له ساڵی 2007 به‌شداری له پڕۆگرامی ستار ئه‌كادیمیدا كرد و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، ئێسته خاوه‌نی چه‌ند كارێكی هونه‌رییه، به‌ڵام به‌هۆی گۆرانی "معلم"، ناوبانگی به‌ده‌ست هێنا.