له دوبه‌ی دیزاینه‌ره‌كانی قوماش چه‌ند دیزاینێكی نوێی قوماشی عه‌زیه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاندووه و خانمانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
عه‌زیه‌كان له‌به‌ر ناسكی و ڕه‌نگه تایبه‌ته‌كانیان، وایان له خانمان كردووه به تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن كه بێنه بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌م قوماشانه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت پێشووتر بۆ ئه‌ستێره عه‌ره‌ب و ئه‌مه‌ریكی و هیندستانییه‌كان دروست كراوه، به‌ڵام تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌هاتووه‌ته بازاڕه‌وه.
شایه‌نی باسه وا ده‌خه‌مڵێنرێت كه نرخی یه‌ك عه‌زیه كه پێویستی به 3 مه‌تر و 20 سانتیم قوماش بێت، نرخه‌كه‌ی به‌بێ دوورین بگاته شه‌ش هه‌زار دۆلار.