فلامینگۆ باڵنده‌یه‌كی قاچ و مل باریك و جوانی كه‌نار ده‌ریاكانی ئه‌وروپایه، نیشتمانی ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ناره‌كانی دورگه‌ی كاریبی له ئه‌وروپا.
ئه‌م باڵنده بێ زیانه و ژماره‌یه‌كی كه‌میان ماوه له جیهاندا، حه‌ز به گه‌رما و ئاو ده‌كه‌ن و ڕووه‌ك ده‌خۆن، وڵاتانی ئه‌وروپا له دوورگه گه‌رمه‌كانیان ئه‌م جۆره گینداره‌یان زۆره، خه‌ڵكی بۆ بینینیان ماوه‌یه‌كی دوور ده‌بڕن.
ساڵی پار بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م جۆره باڵنده له باشووری عێراق له پارێزگاكانی ئه‌نبار و به‌غدا و به‌سڕه ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ڕاویان كردن و له بازاڕ ده‌یان فڕۆشتن، له هه‌ندێك شوێنیش سه‌ریان ده‌بڕین و ده‌یان خواردن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی بیانی لێ كه‌وته‌وه و خه‌ڵكی عێراقیان به "وه‌حش" ناو برد، هه‌ر به‌په‌له فه‌رمانێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌رچوو كه چیتر ئه‌و گیانداره قه‌ده‌غه‌یه ڕاو بكرێت.
نرخی ئه‌م گیانداره زۆر گرانه و زانایان ده‌یانه‌وێت له نه‌مان بیان پارێزن، له خێزانی له‌قله‌قن و جۆره‌ها ڕه‌نگی هه‌یه، به‌ڵام باوترینیان ڕه‌نگی سپی و په‌مه‌یی و شینه.
فلامینگۆ له ساڵێكدا دوو هێلكه ده‌كات و یه‌ك دانه‌یان ده‌بێت به باڵنده، به‌رده‌وام به‌كۆمه‌ڵ ده‌ڕۆن، له‌كاتی خه‌وتندا به پێوه ده‌وه‌ستن و سه‌ریان ده‌خه‌نه ژێر باڵیانه‌وه، زۆر زیره‌ك و هه‌ستیارن، چاویان زۆر تیژه بۆ بینینی شته‌كانی ده‌ورووبه‌ریان، له‌كاتی بوونی ده‌نگێكی خۆش یان میوزیك ئه‌وان سه‌ما ده‌كه‌ن.
توانای فڕینێكی زۆریان هه‌یه و هه‌ندێك جار له نێوان كیشوه‌ركان كۆچ ده‌كه‌ن، باڵنده‌یه‌كی زۆر خاوێنه و به‌رده‌وام له ناو ئاودا خۆی خاوێن ده‌كاته‌وه.