هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی(كه‌یتی پێر)، پاش ماوه‌یه‌ك له دابڕان ڕێكلامی كاری هونه‌ری میوزیكی نوێی بڵاو كرده‌وه.
كلیپه میوزیكییه نوێكه‌ی (كه‌یتی پێر)، له‌ژێر ناونیشانی "Swish Swish"یه و به‌م زووانه بڕیاره ته‌واوی كلیپه‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتوب بڵاو بكاته‌وه.
كه‌یتی پێر ته‌مه‌ن 32 ساڵ هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری میوزیكی و هیپ هۆپه، له ته‌مه‌نی منداڵی له كه‌نیسه‌دا گۆرانی گوتووه و پاشان ده‌ستی كردووه به كاری میوزیك و له ساڵی 2001 دا یه‌كه‌م ئه‌لبوومی ده‌ركرد، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوداره له‌وانه خه‌ڵاته‌كانی (گینس و بڕێت و جونۆ).