سعوودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

:: AM:09:00:23/08/2017 ‌

ئاژانسی فەرمیی سعوودیە لە زاری بەرپرسانی ئەوقافی وڵاتەكەوە، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵیان لە سعوودیە ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی سعوودیە "واس" بڵاوی كردەوە، ئێوارەی دوێنێ سێشەم لە زۆربەی ناوچەكانی سعوودیە مانگ بینراوە و دەیان شایەتحاڵیش لەوبارەوە هەن، بۆیە ڕۆژی 31ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی مانگی "زی الحجە"یە و ڕۆژی عەرەفە دەكەوێتە پێنجشەمی هەفتەی داهاتوو و ڕۆژی جەژنیش دەكاتە یەكی ئەیلوول/سێپتێمبەر.

دادگای باڵای سعوودیەش لەوبارەوە ڕای گەیاند، دڵنیا بووینەتەوە لە بینینی مانگ لە ئاسمانەوە و سەرەتا و یەكەم ڕۆژی مانگی "زی الحجە" دەركەوت، بۆیە ڕۆژی 31 ئاب/ئۆگستس ڕۆژی عەرەفە دەبێ و یەكی ئەیلوولیش دەبێتە جەژنی قوربان.

ساڵانە وەك ئەركێكی ئاینی بە ملیۆنان مسوڵمان لە سەرتاسەری دنیاوە ڕوو لە سعوودیە دەكەن و ئەركەكانی حەج كە یەكێكە لە بنەماكانی ئیمان و سوننەتێكی شەریعەتی ئیسلام بەجێی دەگەیەنن، دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەكانی حەجكردن، هەمووان قوربانی دەكەن و ئینجا دوا ڕۆژ دەبێتە جەژنی قوربان، خەڵكی مسوڵمان قوربانی دەكەن و بەسەر ماڵە هەژار و كەم دەرامەتەكان دابەشی دەكەن.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د