بەرشەلۆنە لەمەودوا كار لەسەر ئەم دوو یاریزانە نوێیە دەكات

:: AM:09:12:23/08/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری دا واز لە بیرۆكەی گرێبەستكردن لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی بێنێ و لەو چەند رۆژەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا ماوە هەوڵی بەدەستهێنانی دوو یاریزانی تر بدات.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە دانی بەوەدانا كە سەركەوتووە نەبووە لە هەوڵەكانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆتینیو و چیتر هەوڵ بۆ ئەو ئەستێرەیەی یانەی لێڤەرپوول نادات.

یانەكە لە شوێنی كۆتینیو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا ماوە هەوڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنخێل دی ماریای ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یانەی یۆڤانتۆس و جان میشێل سێری كۆتدیڤواری لە یانەی نیسی فڕەنسی دەدات.

رۆژنامەكە بڵاوی كردەوە: یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیە بەبەهای 55 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دی ماریا بێت، ئەم نرخەش بۆ یانەی بەرشەلۆنە گونجاوە لەبەرامبەر یاریزانێك بە قەبارەی ئەو ئەستێرەیەی پێشووی یانەی ریال مەدرید.

یانەكە هەروەها ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات بە یانەی نیس كە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی سێری دیاری كردووە كە 40 ملیۆن یۆرۆیە، بەمەش هێنانی هەردوو ئەستێرەكە ناگاتە نرخەكەی كۆتینیو.

دی ماریا دوای رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید لە ساڵی 2014، رووی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد، بەڵام نەیتوانی خۆی لەگەڵ یانەكە بگونجێنێ و دوای یاریكردنی وەرزێك رووی لە یانەی پاریس سان جێرمان و خولی فڕەنسی كرد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م