پاش چه‌ندان ساڵ له كاركردنى چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له سلێمانى و وه‌رگرتنى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلار له هاووڵاتیانى شاره‌كه به‌ناوى بۆرسه‌ى جیهانییه‌وه، ده‌ركه‌وتووه پاره‌كه ره‌وانه‌ى بانكه‌كانى ده‌ره‌وه كراوه و ژمێره بانكییه‌كه سفر كراوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا به‌شدار بووه و پشكی هه‌بووه له‌و بۆرسه‌یه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له دادگه‌ى سلێمانى، به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى بۆرسه‌ى جیهانییه‌وه له‌لایه‌ن نووسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕاوى دراوه‌وه پاره‌كه‌یان براوه، نزیكه‌ى 100 كه‌س ده‌بن، به‌شێكیان به ئاڵتوون و ئه‌وانى تر به پاره به‌شدارییان كردووه كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلاریان داوه.
به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له خواره‌وه ده‌قه‌ی به "وه‌رگێڕانی كوردی" بڵاو كراوه‌ته‌وه، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌و بۆرسه‌یه‌دا به‌شدار بووه و پشكی هه‌بووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، واژووی له‌سه‌ر هه‌موو دۆكیۆمێنته‌كان كردووه و ددانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌رپرسیارێتی زیان و هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌رێگه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه داراییانه‌وه تووشی ببێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئیسلامییه كه به‌رده‌وام وا خۆی ده‌رخستووه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا قسه ده‌كات و شه‌ڕ بۆ مافه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات، له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا "به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یشی هه‌ڵگرتووه كه فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌توانن به‌ته‌واوی مامه‌ڵه به سه‌رمایه‌كه‌یه‌وه بكه‌ن و هه‌ر كێشه‌یه‌ك رووی دا به‌هۆی ته‌له‌فۆن وه‌ڵام نه‌دانه‌وه یان هه‌ر هۆیه‌كی تر، خۆی به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێ".
سه‌نته‌ركه ناوی "تریده‌ر سه‌نته‌ر"ـه، به‌ڵننامه‌ی ئه‌وه‌یشی به "سۆران عومه‌ر" پڕ كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و پارانه له‌ناو بچن به‌هۆی ئاڵۆگۆڕه خێراكانی ئه‌و بازاڕه كه دۆخی سیاسیی و ئابووریش به په‌له كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ واژووی ئه‌وه‌ی كردووه كه خۆی له‌مه‌یش به‌رپرسیاره.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌گوێره‌ى نامه‌یه‌كى عه‌لى حه‌مه ساڵح كه ئاراسته‌ى داواكارى گشتى سلێمانى كردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه‌ى شاشه‌كه‌ى به‌ناوى بۆرسه‌وه داناوه، له بنه‌ڕه‌تدا كۆمپانیایه‌كى بۆ ئاڵوگۆڕاوى دراو به مۆڵه‌تى ژماره 141 له 21ى ئه‌یلوولى 2005 وه‌رگرتووه، ته‌نیا بۆ ئاڵوگۆڕى دراو، به‌پێى نووسراوى بانكى سلێمانى ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵى 2008 به‌دواوه له‌سه‌ر تازه نه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى كاركردن، مۆڵه‌تى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراوه‌كه‌شى هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د، یه‌ك له‌و هاووڵاتییانه‌ی به 700 هه‌زار دۆلار به‌شداری ئه‌و بۆرسه‌یه كردووه، بۆ "وشه"ی ئاشكرا كرد، "له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كه‌وه به‌ناوى (تریده‌ر سه‌نته‌ر) كه دوایین جار نووسینگه‌كه‌ى له‌ناو هۆتێل پاڵاس و سلێمانى بۆڵ بووه، به‌شداریمان كرد، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت هه‌موو پاره‌كانى بردووه‌ته ده‌ره‌وه، مۆڵه‌تیان نه‌بووه و ساخته‌كارییان كردووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووه، به‌رپرسانى كۆمپانیایه‌كه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌ماده‌ى 1124 گیران، پاشان ماده‌كه‌یان بۆ 456 گۆڕدراوه و هه‌ریه‌كه‌یان به ده‌سته‌به‌ری "كه‌فاله‌ت"ى 50 ملیۆن ئازاد كران، پاش ئازادكردنیان كه‌س نازانێت بۆ كوێ چوون".
محه‌مه‌د زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و بابه‌ته له ئاسایشى سلێمانى له ماوه‌ى شه‌و و ڕۆژێك ڕه‌وانه‌ى پۆلیس كرا، ئه‌وه گومانى دروست كردووه، ئاسایش ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره گرتبوو نه‌ك له‌سه‌ر سكاڵاى هاووڵاتییان".
روونى كرده‌وه، "هاووڵاتى هه‌یه به سێ ملیۆن دۆلار به‌شدارى له‌و بۆرسه‌یه‌دا كردووه و به‌كۆى گشتى نزیكه‌ى یه‌ك ملیار دۆلاریان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و ژمێره بانكییه‌كه‌شیان سفر كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌شداربووه‌ى بۆرسه‌كه‌ى سلێمانى، ئاشكراى كرد، "ئه‌وانه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد شه‌ش كه‌سن، چواریان عه‌ره‌بی مووسڵن به‌ناوه‌كانى ئه‌یاد زوێر، عه‌لی مۆفه‌ق، ئه‌حمه‌د مۆفه‌ق و حه‌یده‌ر ئه‌یاد، دووانیان كوردن به ناوه‌كانی كارزان حه‌مه شه‌ریف و سپارده نوری كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانه بوون".
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى، پێشتر له راپۆرتێكدا بۆ "وشه"ى روون كردووه‌ته‌وه، "دوو كۆمپانیا به ناوى بۆرسه‌وه كاریان كردووه و پاره‌یان له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه و خۆیان وانیشانداوه مۆڵه‌تیان هه‌یه، دواتر گیراون، به‌ڵام بۆ ئازادكردنیان، ئه‌و ماده‌یه گۆڕدراوه كه له سه‌ره‌تادا پێى گیراون، پاشان به ئازادى له سلێمانى سوڕاونه‌ته‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "كاتێك ماده‌یه‌ك ڕێده‌دات به گرتنى ئه‌و كه‌سانه و گیراون، دواتر گۆڕدراوه بۆ ماده‌یه‌كى تر كه ڕێده‌دات به ئازادبوونیان به كه‌فاله‌ت، ئه‌وه جێى گومانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ماده‌یه‌ى كه ڕێ به گرتنى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات".
لاى خۆیه‌وه، ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌حیم به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى سلێمانى، به"وشه"ى راگه‌یاند، "ئه‌و بابه‌ته لاى ئێمه نییه و پێوه‌ندیشى به ئاسایشى سلێمانى نییه، به‌ڵكو ده‌بێت لاى پۆلیس بێت". حه‌مه‌ڕه‌حیم ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ى گوت، "ئاسایش له‌سه‌ر قه‌رزى هاووڵاتیان كه‌س ناگرێت".
هاوكات ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌و راپۆرته‌دا كه "وشه" بڵاوی كرده‌وه له ژماره‌كانی رابردوودا، دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان به‌وه خه‌ڵه‌تاندووه له سه‌ره‌تاوه بڕێك قازانجیان پێداون، به گوته‌ى هاووڵاتییه‌كانیش زیاتر له 850 ملیۆن دۆلار له ڕێگه‌ى ئه‌و نووسینگانه‌وه براوه‌ته ده‌ره‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "جێگه‌ى گومانه كه‌سێكى موسڵاوى بێته سلێمانى و كارێكى له‌و شێوه‌یه بكات، بۆیه به دوور نازانرێت ده‌ستێكى گه‌وره له پشت ئه‌و كاره‌وه بێت. به‌تایبه‌ت كه ئه‌و كه‌سانه سه‌ره‌تا گیراون و دواتر ماده‌كه‌یان بۆ گۆڕدراوه و ئازادكراون".
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌شداری سۆران عومه‌ر له بۆرسه‌ی سلێمانی
ناو: سۆران عمر سعید
ژماره‌ی حیساب: 7077
پارێزگا: سلێمانی
رێپێدان
من كه ناوم سۆران عمر سعیده خاوه‌نی حیسابی ژماره (000000)، له كۆمپانیای "تریده‌ر سه‌نته‌ر" بۆ مامه‌ڵه‌ی دارایی خزمه‌تگوزاری سنوورداری كراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تریده‌ر سه‌نته‌ر، رێگه به فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه ده‌ده‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حیسابه‌كه‌م له كردنه‌وه و داخستنی سه‌نته‌ركان و دانان و راكێشان له‌و حیسابه و ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ش له ئه‌ستۆ ده‌گرم و رێگه‌پێدانێكی ته‌واو و به‌بێ هیچ به‌رپرسیاركردنێكی كۆمپانیاكه و فه‌رمانبه‌رانی له‌هه‌ر جموجۆڵێك له‌و حیسابه كه روو بدات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له‌و حیسابه‌وه كراون راستن و هیچ كێشه‌كیان له‌سه‌ر نییه، هه‌روه‌ها به‌ڵێن ده‌ده‌م هه‌ر زیان و زه‌ره‌رێك له ئه‌نجامی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كه‌وه، یان هه‌ر كێشه‌یه‌ك له هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت یان وه‌ستانی پڕۆگرامه‌كه یان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه له حیسابه‌كه‌م، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆم و كۆمپانیاكه به‌رپرس نییه له‌و حاڵه‌ته و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش واژووم كرد.
ناوی رێگه‌ده‌ر ناوی خاوه‌نی حیساب
سۆران عمر سعید
رێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له بۆڕسه و بازاڕه‌كانی جیهانی دراودا
ئه‌و رێككه‌وتننامه مه‌ترسییه‌كانی هاوه‌ڵ له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان له بۆرسه و بازاڕه‌كانی جیهانی دراو روون ده‌كاته‌وه، جگه له به‌رپرسیاره‌تی هه‌ر لایه‌نێك له دوولایه‌نی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه به روونی بۆ هه‌ر مه‌عمیلێكی كۆمپانیاكه ده‌ری ده‌خات كه به‌رپرسیاره‌تی كۆمپانیای تریده‌ر سه‌نته‌ر بۆ بازرگانی له بۆرسه‌كانی دارایی جیهانی كه باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له سلێمانییه له كوردستانی عێراق، ئه‌و مه‌عمیله به ته‌واوی ویستی خۆی ده‌یه‌وێ مامه‌ڵه له بۆڕسه و بازاڕه‌كانی دارایی جیهانیدا بكات به‌بێ كه‌وتنی هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌ك له‌سه‌ر كۆمپانیای تریده‌ر سه‌نته‌ر، هه‌روه‌ها به‌ڵێن ده‌دات كه هه‌موو پاره‌كانی له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه حه‌واڵه كراوه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیكردن بووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه له رابردوو و نه له داهاتووشدا و به هیچ شێوه‌یه‌ك به پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره یان پاڵپشتیكردنی تیرۆردا، تێپه‌ڕ نه‌بووه.
به‌و پێیه‌ی كه كۆمپانیای تریده‌ر سه‌نته‌ر بۆ خزمه‌تگوزاری دارایی پابه‌نده به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه تایبه‌ت به ره‌وانه‌كردن و پێشوازیكردن له حه‌واڵه بانكییه‌كان.
لێره‌دا مامه‌ڵه‌كار ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو بڕگه‌كانی نووسراوی روونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هاوه‌ڵ به‌و رێككه‌وتننامه‌ی خوێندووه‌ته‌وه و تێ‌یان گه‌یشتووه.
وێنه‌یه‌كی پاسپۆرت یان ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی شوێنی نیشته‌جێی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ رێككه‌وتننامه‌كه‌دا هاوپێچ ده‌كرێت.
ناوی مامه‌ڵه‌كار: سۆران عمر سعید
ناونیشانی هه‌میشه‌یی: سلێمانی/ خه‌بات
ژماره‌ی حیساب: 7077
ژماره‌ی مۆبایل: 07701571167
به‌روار: 25/6/2012
په‌نجه‌مۆری سۆران
به‌ڵێننامه
رازیم به به‌رده‌وامبوون له بازرگانیكردن له بازاڕه‌كانی جیهانیی دراو له‌گه‌ڵ ته‌واوی زانینم به‌و مه‌ترسی و زره‌ره‌كردنه‌ی كه هه‌یانه، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لاریم نییه له پابه‌ندبوون به هه‌موو بڕگه‌كانی له‌و به‌ڵێننامه‌یه‌دا هاتووه و ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تی مادی و یاسایی و مانه‌وه‌ی یان هه‌ر لێكه‌وتێكی تر كه له‌و پابه‌ندییه‌وه دروست ده‌بێت و ئازادكردنی ئه‌ستۆی كۆمپانیای خزمه‌تگوزار و فه‌رمانبه‌رانی له هه‌ر راوه‌دوونانێكی یاسایی یا هه‌ر پابه‌ندییه‌كی دارایی كه ره‌نگه له پابه‌ندی به‌و بڕیاره‌دا دروست ببێت ئه‌ستۆپاكییه‌ك كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه نییه.
1-ئاستی داخستنی سه‌نته‌ره‌كان 15%ی كۆی ره‌سیده‌كه‌یه.
2-پێشه‌كی هه‌زار دۆلار بۆ یه‌ك گرێبه‌ستی دراو و زێڕ و زیو و نه‌وتی خاو و گازی سروشتی.
3-ئه‌و سه‌نته‌رانه كه ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا داده‌خرێن.
4-نووسراوی ئاشكراكردنی جموجۆڵی مه‌عمیله‌كان له نووسینگه‌ی كۆمپانیای ترێده‌ر سه‌نته‌ر تا دوا هه‌فته‌ی مامه‌ڵه‌كردن به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش پاراستنی نووسراوی كه‌شفی رۆژانه ده‌خاته ئه‌ستۆی مامه‌ڵه‌كار خۆیه‌وه.
5-حیساباته سڕاوه‌كان یان ناكاراكان به یه‌كجاری له پڕۆگرامی مامه‌ڵه‌كردن لاده‌برێن.
به‌رواری 25/6/2012
ناوی مه‌عمیل: سۆران عمر سعید
واژووی مه‌عمیل
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك مه‌ترسییه‌كانی هاوه‌ڵ بۆ پڕۆسه‌ی بازرگانیكردن له بازاڕه‌كان روون ده‌كاته‌وه:
بۆ به‌شداریكردن له بازرگانیكردن له بازاره‌كانی دراوی جیهانیدا پێویسته وه‌به‌رهێن به هه‌موو مه‌ترسییه‌كان كه له‌و كاره‌دا هه‌ن بزانێت و توانای له ئه‌ستۆگرتنی مه‌ترسییه دارایی و ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به‌و كاره‌ی هه‌بێت:
نووسراوی رێككه‌وتننامه‌كه 13 خاڵ له‌خۆی ده‌گرێت كه سۆران عمر سعید واژووی كردووه و گرنگترینیان بریتییه له، وه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامه‌دا هاتووه كه پڕۆسه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له رێگه‌ی پێشه‌كی پاره زۆر مه‌ترسیداره و پڕۆسه‌یه‌كی قه‌بڵێندراوه و ته‌نیا بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه گونجاوه كه د‌رك به مه‌ترسییه‌كانی ده‌كه‌ن، چونكه ره‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌موو ره‌سیدی بانكیت.
هه‌روه‌ها جموجۆڵی نرخ له‌و بازاڕانه‌دا زۆر خێرایه و به‌زۆر گۆڕانكارییه‌وه كاریگه‌ره وه‌ك رووداوه سیاسی و ئابوورییه‌كان و هیتریش، له یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌دا هاتووه كه به واژووكردنی، وه‌به‌رهێنه‌ر ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی له كۆمپانیای تریده‌ر سه‌نته‌ر وه‌رنه‌گرتووه و كۆمپانیاكه هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌كی یاسایی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی بازرگانیكردن كه وه‌به‌رهێنه‌ر له‌سه‌ر حسێبی خۆی ده‌یانكات، له ئه‌ستۆ ناگرێت و قه‌ره‌بووشی ناكاته‌وه.