سبەی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی نوێ رادەگەیەنێ
رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد كە یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی لە گرێبەستكردن لەگەڵ جان میشێل سێری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار و یانەی نیسی فڕەنسی نزیك بووەتەوە.
رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە سبەی پێنجشەم سێری بەفەرمی گرێبەستە چوار ساڵییەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا دەكات.
یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە پێشانداوە كە یانەی نیس بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی سێری تەمەن 26 ساڵ دیاری كردووە كە 40 ملیۆن یۆرۆیە.
بەمەش سێری دەبێتە چوارەم یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دوای پاولینیۆ، سێمێدۆ و دیلۆفیۆ.
رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە دوای ئیمزاكردنی گرێبەستەكە، یانەی بەرشەلۆنە دووسبەی هەینی بەفەرمی سێری وەك یاریزانی نوێی یانەكە بە دەزگاكانی راگەیاندن و هەواداران دەناسێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم