وه‌رزشكردن به گشتی به سوود داده‌نرێت بۆ جه‌سته و هۆكار ده‌بێت بۆ به دوورگرتنی جه‌سته له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك كه تووشی ده‌بێت و هه‌میشه وه‌ك پارێزه‌رێكی باشی جه‌سته وایه.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی " genesisfitness " بڵاو كراوه‌ته‌وه، سووده‌كانی وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌كی ڕۆژانه، هۆكاره بۆ پێدانی ته‌ندروستییه‌كی باش به جه‌سته‌ی مرۆڤ و له‌شولارێكی ڕێك.
وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك ده‌بێته هۆكاری چالاككردنی بۆڕییه‌كانی خوێن و به‌مه‌ش دڵ ده‌پارێزێت له هه‌ر زیانێك كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی ببێت، هه‌روه‌ها وا ده‌كات هه‌میشه دڵ به ته‌ندروستی بمێنێته‌وه و په‌ستانه‌كانی سه‌ر بۆڕیی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش دڵ به پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌موو ڕۆژێك ڕاهێنان بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك ئه‌نجام بده، به‌ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ست ده‌كه‌ی چه‌وریی جه‌سته‌ت به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه و كێشت ورده ورده داده‌به‌زێت.
له هه‌مان كاتدا یاده‌وه‌ری مرۆڤ به‌هێز ده‌كات، چونكه ڕه‌نگه ڕۆژانه به هۆی ماندووبوونه‌وه شته‌كان له بیر بكه‌ین، به‌ڵام وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك ڕۆژانه وا ده‌كات بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز هه‌بێت.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، وه‌رزشكردن ڕۆژانه ده‌بێته هۆكاری پێدانی وزه به جه‌سته و وا ده‌كات جه‌سته به چالاكی بمێنێته‌وه و دره‌نگ هه‌ست به هیلاكی بكات.