كۆمپانیای گووگڵی ئه‌مه‌ریكی به‌رهه‌مهێنه‌ری سیسته‌می به‌كارهێنانی ئه‌ندۆرید بۆ ئامێره هۆشمه‌نده‌كان، نوێترین ڤێرژنی خۆی به ناوی پسكویتی ئۆریۆ داناوه و پڕییه‌تی له تایبه‌تمه‌ندیی نوێ.
ئۆریۆ، ڤێرژنی 8.0ی ئه‌ندرۆیده، دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر هێنایه به‌رهه‌م، خێرایییه‌كه‌ی دوو هێنده‌ی ڤێرژنی پێش خۆیه‌تی و وا ده‌كات به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و سیسته‌مه له هه‌ر ئامێرێكی هۆشمه‌ند بێت، له زۆریی دانانی ئه‌پ نه‌ترسن كه ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی ئامێره‌كه.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ڤێرژنه كه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر گرنگه، هۆكاره بۆ پاراستنی پاتریی ئامێره هۆشمه‌نده‌كان و نایه‌ڵێ زوو خه‌رج ببێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كۆمه‌ڵێ بژارده كه له خۆی ده‌گرێ.
هه‌روه‌ها سیسته‌می AutoFillی تێدایه كه تایبه‌تمه‌ندیی پڕكردنه‌وه‌ی خۆیی ڕه‌چه‌ته‌ی تێدایه، ئه‌مه‌ش بۆ كاره‌كانی بانك و زۆر بواری تر سوودی گرنگی هه‌یه.
به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌مێكه چاو‌ڕێی ئه‌وه بوون، بتوانن له یه‌ك كاتدا خه‌ریكی به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌یان بن و ڤیدیۆش كرابێته‌وه، یان خه‌ریكی ڤیدیۆ چات بن، یا ڤیدیۆی یوتیوب كرابێته‌وه، له ڤێرژنی ئۆریۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌شی تێدایه.
ده‌توانی به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه، هه‌ندێ ئه‌پ كه ناته‌وێ بیانخه‌یته مۆبایله‌كه‌ته‌وه، به‌ڵام سوودیان لێ بكه‌یت، هه‌روه‌ها ده‌توانی هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی، ئه‌په‌كانی سۆشیاڵ میدیا پێش ئه‌وه‌ی بیانكه‌یته‌وه ببینی، بۆ نموونه نامه‌یه‌كت بۆ هاتووه، ده‌ته‌وێ بزانی چییه، به‌ڵام ناته‌وێ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بزانێ كه بینیوته و زۆر تایبه‌تمه‌ندیی تر.
سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌لایه‌ن سامسۆنگ، ئێڵ جی، سۆنی، ئێچ تی سی، نۆكیا، هواوی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر به‌كار دێت، ئه‌مه جگه له گووگڵ پێكسڵ كه مۆبایلی به‌رهه‌می گووگڵ خۆیه‌تی و به هه‌موویان سیسته‌مه‌كه‌یان كردووه به یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو سیسته‌مه‌كانی كردنه‌وه و له پێشتی ویندۆز و ئای ئۆ ئێسه‌وه‌ن.