ئەمشەو ریال مەدرید یاریی هەیە و رۆناڵدۆش یاری دەكات

:: PM:12:14:23/08/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 11:45ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی ریال مەدرید لە پاڵەوانیەتیی جامی بێرنابیۆ لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ رووبەڕووی یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی دەبێتەوە.

پاڵەوانیەتییەكە هەڤاڵینییە و ساڵانە یانەی ریال مەدرید وەك رێزێكە بەرامبەر سەرۆكەكەی پێشووی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆش یانەی شاهانە مێوانداریی یانەی فیۆرنتینا دەكات.

چاوەڕوان دەكرێ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لەم یارییەدا بەشداربێت هەرچەندە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە بە سڕكردنی لە 5 یارییدا سزا دراوە.

پاڵەوانیەتییەكە هەڤاڵینییە لەبەر ئەمە رۆناڵدۆ دەتوانێ لەو یارییەدا بەشداربێت.

رۆناڵدۆ بەهۆی ئەو سزایەوە كە لە رۆژی 14ی ئەم مانگە لە یاریی كلاسیكۆ و چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە وەرگرتبوو، تا رۆژی 20ی مانگی داهاتوو یاریی ناكات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م