به‌نزینخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر گڕی گرت
كه‌مێك پێش ئێسته به‌نزینخانه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر كۆگه‌یه‌كی گڕی تێ به‌ربوو و تا ئێسته‌ش ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" كه‌مێك پێش ئێسته تانكییه‌كی كۆگاكردنی به‌نزینخانه‌ی بابل له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه و له نزیك كونسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاگری تێبه‌ربووه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژینه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته ئاگره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایه‌تحاڵێك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته تیمه‌كان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و تا ئێسته‌ش هۆكاری گڕگرتنی تانكی كۆگاكردنی به‌نزینخانه‌كه دیار نییه، به‌ڵام ڕووداوێكی ئاسایی و سروشتییه و خه‌ریكه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د