بڕاندێكی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به پێداویستییه‌كانی ژنان، دیزاینێكی تازه‌ی جانتا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، بڕیاره به یه‌كجاری له دنیادا ببێته باو و ڕۆژانه به‌كارهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی و بیانی زیاد ده‌كات.
"
cult gaia" ئه‌و بڕانده ئه‌مه‌ریكییه كه له ساڵی 2012 له لایه‌ن "جاسمین لاریان" تایبه‌ت به دروستكردنی پێداویستییه‌كانی ژنان له جلوبه‌رگ، جانتا، پێڵاو و ئێكسسوارات به‌رهه‌م هێنراوه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیویه‌تی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی په‌یدا بكات و بچێته ڕیزی باشترین و به‌ناوبانگترین ماركه‌كانی دنیا.
له هه‌ر ساڵێكدا چه‌ند دیزاین و ستایلێكی جیاوازی بۆ پۆشاك و جانتا و پێداویستییه‌كانی ژنان به‌رهه‌م هێناوه كه هه‌ر ئه‌و جیاوازی و بیرۆكه ناوازه‌یه‌ی وای كردووه ڕۆژانه ناوبانگی به دنیادا بڵاو بێته‌وه و به‌كارهێنه‌رانی زیاد بكات. ئامانجیش له‌م تازه‌گه‌رییه‌یان ته‌نیا به‌ره‌وپێشچوونی شێوازه جیاوازه‌كانی ژنان و به‌دیارخستنی هونه‌ری دیزاینه‌ره به‌تواناكانیانه.
ئه‌م جانتایه‌ش بۆ ساڵی 2017 به شێوه‌ی سوپرایز پێشكه‌ش به هه‌وادارانی كرد و چه‌ندان ڕه‌نگ و ستایلی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنرا، دیزاینی ئه‌م جانتایه تا ڕاده‌یه‌ك كلاسیكییه و بۆ هه‌موو ستایلێكی جلوبه‌رگ ده‌گونجێت، له ته‌خته‌یه‌كی ته‌نك و باریك دروست كراوه و زیاتر شێوه‌ی له سه‌به‌ته‌ی میوه و خواردنه‌كان ده‌چێت.
ئه‌م دیزاینه كاتێك له ئه‌مه‌ریكا بڵاو كرایه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كورت پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا و به‌كارهێنه‌ر و داواكار له‌سه‌ری ڕۆژانه زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای له ماركه و برانده به‌ناوبانگه‌كانی تری ئه‌و وڵاته كرد به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م جانتایه بخه‌نه لیستی دیزاینه نوێكانیان بۆ ساڵی داهاتوو، واز له قوماش و چه‌رم بهێنن له دروستكردنی جانتا.