دواى دوو ساڵ كاركردنى بێ‌وچان له نێوان كوردستان و به‌ریتانیا به به‌شدارى تیمى كوردستانى و بیانى، فیلمى ده‌رهێنه‌ری كورد كه‌ی به‌هار له‌باره‌ى خه‌ونى كورد به‌رهه‌م هێنرا و به‌م زووانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان نمایش ده‌كرێت، فیلمه‌كه‌یش به‌ناوی "خه‌ونی كورد"ه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌میش پرۆدیسۆر و نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه كه‌ى به‌هار له به‌ڕیتانیاوه له دیمانه‌یه‌ك قسه بۆ "وشه" ده‌كات.
وشه/ بۆچى ئه‌و فیلمه‌ت به‌ناوى خه‌ونى كورد كردووه و چ په‌یامێكى هه‌یه؟
ئه‌و به‌رهه‌مه یه‌كه‌م فیلمى دۆكیۆمێنته‌رییه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان، بۆیه ئه‌و ناوه‌مان لێ ناوه، په‌یامى ئاشتى و ئازادى و دیموكراسى گه‌لى كورد له خۆ ده‌گرێت بۆ گه‌یاندنى به‌كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانیى دنیا، تا دووپات بكه‌ن له حكوومه‌ته‌كانیان پشتگیرى بكه‌ن له ڕیفراندۆم و به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان، تا ڕێگر بن له حه‌شدى شه‌عبى و دوژمنانى ناوچه‌كه له په‌لاماردان و سه‌رگه‌ردانكردنى كورد .
وشه/ له‌و فیلمه‌دا چى به‌دنیا ده‌ڵێیت بۆ خزمه‌تكردنى كوردستان؟
له‌و فیلمه‌دا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نه‌توانم دنیا بێنمه كوردستان، ئه‌ركى منه كوردستان بگه‌یه‌نمه دنیا، ئه‌و ئه‌ركه‌ش گه‌لێ له تواناى من گه‌وره‌تره وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن و به‌بێ هاوكارى به‌شدارى تۆ سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان ئه‌ركى هه‌موو كوردێكى ڕه‌سه‌ن و كوردستانییه.
وشه/ له‌گه‌ڵ ئه‌و فیلمه لۆبییه‌كتان راگه‌یاندووه به‌ناونیشانى كاتى كورده، ئامانجتان چییه له‌و لۆبییه؟
زۆر گرنگ ده‌بێت كه به‌شداربووان بێنه پێشه‌وه و به‌شدار بن له لۆبییه‌كه‌مان بۆ په‌یداكردنى پشتگیرى كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى و حكوومه‌ته‌كانیان بۆ ریفراندۆم و به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان له پاراستنى گه‌لى كورد له جینۆسایدێكى تر. نابێت له یادمان بچێت ململانێی سیاسیى نێوان حزبه‌كان كارێكى زۆرباشه و بناغه‌ى دامه‌زراندنى سیسته‌مێكى دیموكراسییه، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت ئه‌و ململانێ و ناكۆكییانه ببه‌سترێته‌وه به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان، چونكه ده‌وڵه‌ت مافى ڕه‌واى گه‌لى كورده نه‌ك حزب و تاكه‌كه‌س و بنه‌ماڵه .
وشه/ چى به‌وانه ده‌ڵێیت به‌بیانووى جۆراوجۆر دژى ده‌وڵه‌تى كوردی ده‌وه‌ستن؟
نابێت هیچ بوارێك بده‌ین به‌بیانوو بۆ دژایه‌تیكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان، چونكه دژایه‌تیكردنى ده‌وڵه‌تى كوردستان به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت گه‌وره‌ترین خیانه‌ته له مێژووى كورد و تاوانه‌كه‌ى گه‌لێك گه‌وره‌تر و زیان به‌خشتره له تاوانى سه‌دام و داعش و حه‌شدى شه‌عبى.
وشه/ ئه‌و فیلمه ماوه‌كه‌ى چه‌نده و له‌گه‌ڵ چ تیمێك كارتان تێدا كردووه؟
ئه‌و فیلمه ماوه‌كه‌ى 86 خوله‌كه و تیمى كوردستان كاریان له‌گه‌ڵمدا كردووه وه‌ك میران دزه‌یی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌م و لاوێن محه‌مه‌د وه‌ك وه‌رگێڕ و یاریده‌ده‌رى پرۆدیسۆر بیلال شاكر وه‌ك كامێرامان یه‌ك و كرمانج هوشیار وه‌ك كامێرامان دوو .
وشه/ كارى مۆنتاج و كاره‌كانى تر‌ى له كوێ كراوه و پاڵپشتى دارایی چ لایه‌نێكه؟
و/ كارى گشتى مۆنتاج و پۆست و پڕۆده‌كشنى له به‌ڕیتانیا كراوه، ئه‌و فیلمه بێ پاڵپشتى دارایی هیچ لایه‌ك هاتووه‌ته به‌رهه‌م و زۆربه‌ى كاره‌كانمان به‌خۆبه‌خشى كردووه و فیلمى كورد و كوردستانه.
وشه/ بۆچى فیلمه‌كه له كوردستان به‌هه‌مان ناوه و له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌ناوێكى تره؟
ئه‌و فیلمه له كوردستان به‌هه‌مان ناونیشانى "خه‌ونى كورد" – "جه‌نگ یا ئاشتى" ده‌بێت، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان له‌سه‌ر داواكارى بڵاوكه‌ره‌وه‌كه دیستریبوته‌ر، فیلمه‌كه جۆرنیمان پیكچه‌رس ده‌بێت به‌ماناى "جگه له چیاكان هاوڕێمان نییه".
وشه/ ئه‌و فیلمه به چ زمانێكه و له كوێ كارى فیلمكارى بۆ كراوه؟
به‌زمانى كوردى و ئینگلیزییه و چه‌ند سیكوێنسێكى تێدایه به‌زمانى ئه‌ڵمانى و عه‌ره‌بی، كارى فیلمكارى له كوردستان و به‌ڕیتانیا و ئه‌ڵمانیا كراوه و له نه‌ورۆزى 2015 ده‌ستى پێ كردووه و ئێسته ته‌واو بووه. یه‌كه‌م فیلمه ڕاسته‌وخۆ باس له به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان ده‌كات و له به‌رهه‌مهێنانى هاوبه‌شى نێوان كوردستان و به‌ریتانیایه به‌سه‌رپه‌رشتى كۆمپانیاى جۆكه فیلمس و ڤۆن پلانته پڕۆده‌كشن كارى بۆ كراوه.
وشه/ ئایا ئه‌و فیلمه بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه؟
به‌ڵێ ئه‌و فیلمه بۆ مێژوو ده‌مێنێته‌وه و جێى شانازییه كه ماوه‌ى ته‌واوى ڕه‌خساندووه بۆ گه‌لى كورد و بۆ خه‌ڵكى كوردستان، بۆ پێشمه‌رگه كه به‌دڵه‌وه بتوانن ڕا‌وبۆچوونى خۆیان ده‌ربڕن تێیدا له‌باره‌ى خاڵى سه‌ره‌كیى كێشه‌ى كورد له باشورى كوردستان كه بانگه‌واز و پرسى به‌ده‌وڵه‌تبوونه. هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ى تر وه‌ك ته‌نگژه‌ى دارایی و كێشه‌ى مووچه و ناوچه دابڕاوه‌كان و ته‌نانه‌ت شه‌ڕى داعش‌یش كێشه سه‌ره‌كییه‌كه نین، به‌ڵكو ڕه‌نگدانه‌وه‌ى كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بێ ده‌وڵه‌تیمانه، ناوه‌ڕۆكى ئه‌و فیلمه گرێبه‌سته به‌كه‌مپینى سیریك كه به‌كوردى ده‌بێته عێراق جیاكه‌ره‌وه و بانگه‌وازى ده‌وڵه‌تى كوردستان بكه. ئه‌و كه‌مپینه من پێی هه‌ستاوم له‌و ڕوانگه‌ی كارى نووسین و فیلم له هه‌نده‌ران كه بۆ ماوه‌ى 37 ساڵه بۆ ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌م . له به‌ڕیتانیا تیمێكى پڕۆفیشناڵ كارى مۆنتاج و به‌سنیك مه‌مێد و سایم پیه‌رس و ڕه‌نگ و گره‌یدینگ جه‌یمس مۆفات و كۆمپۆزه‌رى موزیك باڕى بیگنۆڵدو گرافیك ده‌یڤید كه‌ینس كاریان بۆ كردووه .
وشه/ خه‌رجى ئه‌و فیلمه چۆن و له‌لایه‌ن كێ دابین كراوه؟
زۆربه‌ى خه‌رجیى ئه‌و فیلمه له‌لایه‌ن دۆست و هاوڕێیانى بیانییه‌وه دابین كراوه له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى فیلمكارانى من و كلاودیۆ فۆن له به‌ریتانیا .
وشه/ بۆ ئه‌و فیلمه هیچ كۆمپانیایه‌كى كوردى نه‌بوون به‌سپۆنسه‌رى؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و فیلمه ڕاسته‌وخۆ باس له خه‌ونى دێرین و هیواى سه‌ره‌كى كورد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م فیلمى دیكۆمێنتارییه له مێژوودا كه مه‌به‌ستى گه‌یاندنى ده‌نگ و په‌یامى كورده بۆ ده‌وڵه‌بوونى باشوورى كوردستان، به‌داخه‌وه یه‌ك كۆمپانیاى كورد ئه‌ركى سپۆنسه‌رى نه‌گرته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فیلمكاران له كوردستان پێوه‌ندییان به‌چه‌ندان كۆمپانیاوه كرد و به‌ڕوونى باسى گرنگى و بایه‌خى ئه‌و فیلمه‌یان بۆ كردن .
وشه/ ئه‌گه‌ر نه‌توانى دنیا بهێنێته كوردستان چى ده‌كه‌یت؟
ئه‌گه‌ر نه‌توانم دنیا بهێنمه كوردستان، كارى من ئه‌وه‌یه كوردستان ببه‌م بۆ دنیا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م گه‌یاندنى مه‌به‌سته‌كه‌م دوور نییه، چونكه ئێسته فیلمه‌كه ته‌واو هاتووه‌ته به‌رهه‌م و ئاماده‌یه بۆ گه‌شتكردن به‌ناو دنیا بۆ فیستیڤاڵه‌كان و سینه‌ما و تیڤى و نیشاندانى له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانى ئینته‌رنێتى تایبه‌ت به‌فیلم .
وشه/ ئه‌و فیلمه به‌موڵكى كێ ده‌زانن؟
ئه‌و فیلمه موڵكى گه‌لى كورد و خه‌ڵكى كوردستانه، بۆیه هیوامان زۆر به‌رزه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێم و كه‌رتى تایبه‌ت پشتگیرى و سپۆنسه‌رى ته‌واومان بكرێت. سپۆنسه‌رى و پشتگیریى زۆر پێویسته تا لۆبی بۆ فیلمه‌كه بكرێت و بتوانرێ نیشاندانى تایبه‌تى بۆ بكرێت له كۆشكى سپى له ئه‌مه‌ریكا و له‌ناو په‌رله‌مانى ئه‌وروپی و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆربه‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى دنیا.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى