له باخێكی ڕووه‌كیدا له شاری نیویۆرك، گوڵێكی بۆگه‌ن كه به "گوڵی ته‌رم" ناسراوه، جارێكی تر له مێژوودا سه‌ر ده‌رده‌كات و ده‌ڕوێته‌وه.
دوایین مێژووی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گوڵه بۆ دارستانی "ئیستوائی" ئه‌نده‌نووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاری ڕووانی ئه‌م ڕووه‌كه‌ش ڕووداوێكی سه‌یر بوو كه هه‌رگیز له‌و كاته‌وه ڕووی نه‌داوه‌ته‌وه، وا بۆ 10 ساڵ ده‌چێت به‌سه‌ر تێپه‌ڕینی ئه‌م ڕووداوه، ئینجا له شاری نیویۆرك دووباره ڕواوه‌ته‌وه.
له باخه‌كه‌ی نیویۆرك سێ جار به جیا ئه‌م رووه‌كه ڕواوه، دوایین جاریان له 21ی ئابی ئه‌مساڵ بوو، زانایان و ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵ له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌م گوڵه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، تۆوی ئه‌م گوڵه پێویستی به چه‌ندان ساڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاماده بێت بۆ گه‌شه‌كردن و شكۆڤه‌كردن تا وه‌ك گوڵ ده‌ركه‌وێت.
بۆنی ئه‌م گوڵه به بۆنی گۆشتێك ده‌چێت كه بۆ ماوه‌ی 36 سه‌عات به بێ پاراستن هه‌ڵگیرابێت و له گه‌رمادا مابێته‌وه، چه‌ندان جۆر مێرووی له ده‌ور كۆ بووبێته‌وه.
ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵ ده‌ڵێن هۆكاری دره‌نگ ڕوانی ئه‌م گوڵه هه‌ر بۆ بۆنه ناخۆش و بۆگه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وای لێ كردووه له شوێنی دوور بڕوێت تا بۆنه پیسه‌كه‌ی زیان به گه‌شه‌كردنی ڕووه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م ڕووه‌كه له پله گه‌رمییه‌كی به‌رز و شێ‌دار ده‌ڕوێت، پانتایییه‌كی زۆریشی بۆ گه‌شه‌كردن ده‌وێت، سه‌ره‌تاش له‌لایه‌ن " ئێدواردۆ بیكاری" ساڵی 1878 دۆزراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌مه‌ش له باخه كشتوكاڵییه‌كانی نیویۆرك ساڵی 1939 ڕواوه.