پیاوێكی ته‌مه‌ن 52 وه‌ك كه‌سێكی به به‌خت هاته پێناسه‌كردن، چونكه دوای ئه‌وه‌ی بزمارێكی درێژ له‌سه‌ر دڵی ده‌چه‌قێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به دڵی بگه‌یه‌نێ، دوای نه‌شته‌رگه‌ری ڕزگاری بوو.
دۆگ بیرگسۆن له كاتێكدا خه‌ریكی به‌ستنی فێنككه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان بوو، ئامێری بزمارڕێژه‌كه، دانه‌یه‌كی لێ هاته ده‌ر كه درێژییه‌كه‌ی نۆ سانتیمه‌تر بوو، یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر سنگی چه‌قی و ڕێك چووه سه‌ر دڵی، بۆیه دوای هاواركردن به په‌له فریای نه‌خۆشخانه خرا.
ئه‌و پیاوه كه له ویلایه‌تی "وسكونسن"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ژی، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ته‌نیا 10 خوله‌ك له ماڵیانه‌وه دووره، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا، دوای ئه‌وه‌ی له ڕێی پشكنینی تیشكه‌وه ده‌ركه‌وت ته‌نیا چه‌ند ملیمێك له شاده‌ماره‌كانی دڵی دووره.
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوودا كه دڵی كرایه‌وه، بزماره‌كه ده‌رهێنرا و شوێنی برینه‌كانیش ساڕ‌ێژ كران.
ئه‌لێكسه‌نده‌ر ڕۆیتستین پزیشكی پسپۆڕ و سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ده‌ڵێ، ده‌توانین بڵێین دۆگ به‌ختی هه‌بوو، چونكه به شێوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی ژیانی له ده‌ست ئه‌و بزماره ڕزگار بوو، ئه‌گه‌ر چه‌ند ملیمێك زیاتر بچووایه‌ته ژوور، مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌كرد.