جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بڵاوی ده‌كاته‌وه كه مام جه‌لال هه‌میشه ئه‌وی به جێگره‌وه‌ی خۆی داناوه و پێشی ته‌واوی یه‌كێتییه‌كانی تری خستووه.
به‌پێی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه فه‌رامۆش كراوه، خه‌ریكی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیی حزبه‌كه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ پێش ته‌واوبوونی كاتی تۆماركردنی ناوی قه‌واره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ناوی لیسته‌كه‌یان پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بكه‌ن.
شه‌وی ڕابردوو په‌یجی "هیوا و ئاینده" كه سه‌ر به به‌رهه‌م ساڵحه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێ ناوی قه‌واره‌كه‌شی به‌و شێوه‌یه بێت، گوته‌یه‌كی به ناوی هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێدا هاتووه: "كاتێ من ڕاوێژكاری مام جه‌لال بووم له به‌غدا، زۆرجار من و هه‌ڤاڵانی تری یه‌كێتی، پرسیاری ئه‌وه‌مان لێ ده‌كرد دوای خۆت كێت داناوه كه یه‌كێتیی به‌ڕێوه به‌رێت و شایسته بێت؛ ئه‌ویش ته‌نیا یه‌ك وه‌ڵامی هه‌بوو بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان كه ئه‌م پرسیاره‌یان لێ ده‌كرد، ئه‌ویش ته‌نیا دكتۆر به‌رهه‌م بوو.
به‌پێی هه‌ندێ زانیاری كه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، سه‌ره‌تای پشتگوێخستنی به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه دێت كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو داوای له حزبه‌كه‌ی كردبوو واز له ساخته بێنن و با ده‌نگی حزبه‌كه چه‌ند بێت وه‌ك خۆی بیزانن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان چاك بكه‌ن، به‌ڵام نه‌ك به‌گوێی نه‌كراوه، له‌لایه‌ن هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د فه‌رمانی سڕكردنیشی بۆ ده‌ركراوه.
پێشتر لێدوانێك به ناوی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ده‌كرا كه ئه‌و ناخوازێ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی حزبه‌كه‌ی هه‌ر ههڵوێستێكیشی به‌رامبه‌ر بكرێ، ڕه‌تدانه‌وه‌ی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌م جووڵه‌یه‌ی ئێسته به نیازه ئه‌نجامی بدات، حزبه‌كه‌ی ناچار كردووه لێی نزیك ببنه‌وه و وه‌ك له په‌یجی "هیوا و ئاینده"دا هاتووه، 34 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، یاداشتێكیان بۆ هه‌ردوو جێگری ئه‌و حزبه به‌رز كردووه‌ته‌وه و داوای گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له حزبه‌كه ده‌كه‌ن و به‌رهه‌م ساڵحیش پێی گوتوون، "ئه‌گه‌ر یه‌كێتی چاك بكرێ، ئاماده‌م ماڵ به ماڵ بۆی بگه‌ڕێم".
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشنیاز كراوه هاوسه‌رۆكی له نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و هێرۆ برایم و به‌رهه‌م ساڵح بكرێ، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی نزیكی دوو ساڵه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێشنیاز بۆ ئه‌و حزبه كراوه، ئه‌و كاته‌ی به فه‌رمی باڵی ناوه‌ندی بڕیار و باڵی مه‌كته‌بی سیاسی لێك دابڕان.