پیاوێك له چین كاتێك له خه‌و به‌ئاگا دێته‌وه، مارمێلكه‌یه‌ك له ناو گوێی ده‌بینێت، به‌ڵام دوای نه‌شته‌رگه‌ریش كلكه‌كه‌ی پێ نادۆزرێته‌وه.
هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه‌كان خراپترین شوێن هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنی نیشته‌جێبوونیان، ته‌نانه‌ت گیانداره ورد و مێرووه‌كان ئاماده‌ن سوود له بۆشایییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ببینن بۆ پاراستنی خۆیان و دروستكردنی ماڵ.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌توانین بڵێین مرۆڤه‌كان به دڵێكی فراوانه‌وه بێ ئاگایی خۆیان پێشوازی له گیانداره‌كان ده‌كه‌ن بچنه ناو بۆشایییه‌كانی جه‌سته‌یان و وه‌ك هۆتێل و ماڵ به‌كاری بهێنن، ئه‌م ڕووداوه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕوو بدات و ڕێ به گیانداره‌كان بده‌ن بچنه ناو گوێ و ده‌م و كونی لووتیان.
"فرێكیش گێچۆ" ئه‌و پیاوه چینییه‌یه كه به‌یانییه‌ك له خه‌و به‌ئاگا هات و هه‌ستی به ئازار و خورانێكی زۆر له گوێی كرد، هۆكاری ئه‌م ئازاره‌شی نه‌یده‌توانی بۆ هیچ شتێك بگه‌ڕێنێته‌وه، ورده ورده ئازاره‌كه‌ی زیادی ده‌كرد تا سه‌ردانی پزیشكی كرد و بۆی ده‌ركه‌وت مارمێلكه‌یه‌ك ئه‌مشه‌و له‌ناو گوێیدا خه‌وتبوو، وای لێ كردبوو هه‌ست به ئازاری گوێ و سه‌رئێشه و بێتاقه‌تی بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مارمێلكه‌كه هێشتا زیندوو بوو و ده‌جووڵا، پزیشكه‌كان ده‌رزییه‌كی ژه‌هراوییان بۆ برده ژووره‌وه و كوشتیان تا له‌وه زیاتر به‌ره‌و ناو گوێی پیاوه‌كه نه‌ڕوات، ئه‌م كاره‌ش ماوه‌یه‌كی درێژی ویست و پێنج خوله‌كیان پێ چوو تا توانییان ده‌رزییه‌كه له مارمێلكه‌كه بده‌ن چونكه ده‌جووڵا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان و خه‌فه‌تیشه، پزیشكه‌كان كاتێك مارمێلكه‌كه‌یان ده‌رهێنا كلكه‌كه‌یان نه‌بینی، به هیوان خۆی به بێ كلك ڕۆشتبێته ژووره‌وه نه‌ك له‌وێ به‌جێی هێشتبێ.