په‌تاته یه‌كێكه له خۆراكه به‌سووده‌كان، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهیدراتی تێدایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌تاته كه‌م ده‌خۆن، تووشی كێشه‌ی كه‌می كاربۆهیدرات ده‌بن، هه‌رچۆنێك بێ ئاوی په‌تاته یان په‌تاته‌ی كاڵ چه‌ندان سوودی كۆتا نه‌هاتوویان هه‌یه.
سووده ته‌ندروستییه‌كانی په‌تاته:
په‌تاته پۆتاسیۆم، سیامین، نیاسین و ڤیتامین C تێدایه كه زۆر به سوودن له هه‌موو سیسته‌مێكی خۆراكیدا، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستی به‌كار دێت.
پێكهاته‌كانی ناو په‌تاته:
پۆتاسیۆم - نیو په‌رداخ ئاوی په‌تاته %27 ی ڕێژه‌ی پێویست پۆتاسیۆم له ڕۆژێكدا بۆ جه‌سته دابین ده‌كات.
ڤیتامین C و A نیو په‌رداخ ئاوی په‌تاته زیاتر %50 ی پێویستی جه‌سته له ڕۆژێكدا به ئه‌م دوو ڤیتامینه دابین ده‌كات.
پایمین ڤیتامین B1 نیو په‌رداخ ئاوی په‌تاته %20 ی ڕێژه‌ی پێویست بۆ پیاوان و %22 بۆ ژنان له ڕۆژێكدا دابین ده‌كات.
ڤیتامین B3 نیو په‌رداخ ئاوی په‌تاته %15ی ڕێژه‌ی پێویست بۆ پیاوان و %20 بۆ ژنان له ڕۆژێكدا دابین ده‌كات.
چۆن په‌تاته‌ی كاڵ بۆ چاره‌سه‌ر به‌كار بێنیت؟
زۆرێك له‌م ڕێگایانه‌ی به‌كارهێنانی په‌تاته‌ی كاڵ له كۆنه‌وه تا ئێسته به‌كار دێن و هه‌ر له پێشووه‌وه ماونه‌ته‌وه و ئێسته‌ش سووده‌كانیان سه‌لمێنراون.
بۆ كێشه‌كانی هه‌رس و گه‌ده:
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی فریبۆرگ له ئه‌ڵمانیا ئاوی په‌تاته به‌سووده بۆ كێشه‌كانی ناوسك، دڵه‌كزه، پاككردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشی له سیسته‌می هه‌رسدا.
بۆ برینی گه‌ده:
ئاوی په‌تاته گه‌ده ده‌پارێزێت له‌و به‌كتریا زیانبه‌خشانه‌ی ده‌چنه گه‌ده‌وه و ده‌بنه هۆی هه‌وكردن و برینی گه‌ده.
بۆ كوشتنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان:
ماده‌یه‌ك له ناو په‌تاته‌دا هه‌یه كه پێی ده‌گوترێت په‌تاتین، كه كاری كردووه‌ته سه‌ر كوشتنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له مشكدا، هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌ی خوێن و كۆڵۆن.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی چه‌وری و دژه ژه‌هر:
ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و چه‌وریت به‌رز بوو، ئه‌وا ئاوی په‌تاته چاره‌سه‌ره‌كه‌یه، هه‌روه‌ها په‌تاته دژه ژه‌هراویبوونه و كاتێك وه‌ك شه‌ربه‌ت ده‌خورێته‌وه، سووده‌كانی دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات.
بۆ پێست:
په‌تاته پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی سروشتی زۆر تایبه‌ته، په‌تاته‌یه‌كی كاڵ كه‌رت بكه و بیده له پێستت، ئه‌و مادانه‌ی له په‌تاته‌دا هه‌ن له لایه‌ن پێسته‌وه هه‌ڵده‌مژرێن و به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی په‌ڵه‌ی ڕووخسار و پێستێكی ته‌ندروست.