كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری ڕای گه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئامێره نوێیه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ڤێرژنی پێشووی بۆی بووبووه مۆته‌كه و تا ئێسته‌یش به‌ده‌ست زیانه‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنێ.
زنجیره مۆبایلی نۆت كه به‌هۆی قه‌باره‌كه‌یه‌وه كه له نێوان مۆبایل و تابلێته، پێی ده‌گوترێ فابلێت، بایه‌خێكی زۆری له ناو به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرید هه‌بوو، پێش ئه‌وه‌ی نۆت 7 بكه‌وێته بازاڕه‌وه، ئه‌و ڤێرژنه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌یه‌وه زیانی چه‌ند ملیار دۆلاری له كۆمپانیا كۆرییه‌كه دا و بڕیاریان دا ئیتر به‌رهه‌می نه‌هێننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی داوای خه‌ڵك، جارێكی تر هێنایانه‌وه بازاڕ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌و مۆبایله به فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه نمایش ده‌كرێ، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به ته‌واوی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌م واده‌یه‌ش بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ خراپه كه به‌ته‌مایه ئه‌ویش له ماوه‌ی داهاتوودا ئایفۆن8 بڵاو بكاته‌وه.
نۆت 8 به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه ناسراوه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌م ڤێرژنه وه‌ك گالاكسی ئێس 8 به ته‌واوی ڕووی پێشه‌وه‌ی به شاشه ته‌ندراوه و چوارچێوه‌ی نییه و وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن، هیچ كێشه‌یه‌كی پاتریشی نابێت.
كۆمپانیاكه واده‌ی ئه‌وه‌ی دابوو به‌هۆی ئه‌م ڤێرژنه‌وه، شكۆی نۆت ده‌گه‌ڕێننه‌وه، بۆیه ویستوویانه به زۆرترین تایبه‌تمه‌ندیی نوێوه بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
مۆبایله‌كه به چوار ڕه‌نگ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، ڕه‌ش، شین، زێڕین و زیوی و هارده‌كه‌ی ده‌گاته 128 گیگا بایت و به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانیش، نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 100 دۆلار ده‌بێت، واته گرانترین مۆبایلی سامسۆنگ تا ئێسته.