نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

:: PM:07:34:23/08/2017 ‌

بەهۆی كێشەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و توركیا، نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و بڕیارە ئەم شەو لە ئەنکەرەوە بگاتەوە سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەم بەھرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تورکیا بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند، بەھۆی ئەو کێشانەی لە ماوەی رابردوودا لەنێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و تورکیادا دروست بووە، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەیدا رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

گەڵاڵی ئاماژەی کردووە: "دوای بڕیاری رەوانەکردنەوەکەی، سەعات (٢)ی ئەمشەو لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە، لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانیدا دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان."



وشە - ژیڤان خۆرانی