(میدیا حوسێن) و (ره‌زا چاوره‌ش)، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی دیاری باشووری كوردستان سه‌رقاڵی كاریكی هونه‌ری هاوبه‌شن و به‌نیازن بۆ جه‌ژنی قوربان بڵاوی بكه‌نه‌وه.
میدیا حوسێن له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی، ئه‌م گۆرانییه به‌رهه‌مێكی دێرینی خۆمه كه له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د تۆمارم كردووه، ئه‌م گۆرانییه له تێكست و ئاوازی خۆمه، ساڵی 1984 بۆ كه‌ناڵی مووسڵ تۆمار كرا و كاری وێنه‌گرتنی بۆ كرا، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ 2017 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاو ڕه‌زا چاوره‌ش تۆمار و كلیپی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
گۆڕانی "شێخ فه‌تاح شێخ محێدین"، به‌رهه‌مێكی دێرینی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد (میدیا حوسێنه)، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاو (ڕه‌زا چاوره‌ش)، به نیازن كاری بۆ بكه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه، هونه‌مه‌ندان له واڵی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه‌وا ئیسته كاری میوزیكی ته‌واو بووه و خه‌ریكی وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه‌ن، ئێسته كاری كلیپی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر له جه‌ژنی قورباندا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند میدیا حوسێن، یه‌كێكه له هونه‌مه‌نده كۆن و ناوداره‌كانی باشووری كوردستان، سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌رند كه‌مال محه‌مه‌د به به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه گۆرانی‌یان ده‌گوت، هه‌روه‌ها ئاوازی بۆ زۆربه‌ی هونه‌مه‌نده تازه‌كانی كوردستان داناوه.