15 ڕۆژ پێش ئێسته، كۆمپانیایه‌كی "سێركی ڕووسی" كه له ناو شاری یاریی چاڤی لاند نمایشی ده‌كرد، كارمه‌ندێكی كچیان له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی سه‌كوێریتی كۆمپانیای چاڤی لاند ده‌ستدرێژیی سێكسی كرایه سه‌ر و دۆسیه‌كه‌ی له ئاسایشی سلێمانییه. به‌ڵام له ترسی كاردانه‌وه‌ی ڕووسیا و ڕووشانی ناوبانگی چاڤی لاند و شكانی ناوبانگی پڕۆژه‌كه و زیانی ئابووری، ده‌یانه‌وێ بێ دادگا و به نهێنی كچه‌كه به پاره ڕازی بكه‌ن و دۆسیه‌كه دابخه‌ن.
ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ كچێكی ڕووسی
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆمپانیای چاڤی لاند، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، 15 ڕۆژ به‌ر له ئێسته، كچێكی ڕووسی كه له كۆمپانیابه‌كی سێركی ڕووسی كاری ده‌كرد و له‌ناو چاڤی لاند نمایشیان ده‌كرد، له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی سه‌كوێریتی كۆمپانیای چاڤی لاند ده‌سترێژیی سێكسی كرایه سه‌ر و زۆر ئازار و ئه‌شكه‌نجه درا، به‌هۆیه‌وه كچه‌كه به‌په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و ئاسایش كارمه‌نده‌كه‌ی چاڤی لاندیان گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیای چاڤی لاند، دوای رووداوه‌كه كه هیچ ئاره‌زوویه‌كی كچه‌كه‌ی تیادا نه‌بووه و به زۆر ناچار كراوه، كارمه‌ندانیان ئاگه‌دار ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوی به نهێنییه و ڕێ نه‌ده‌ن بچێته ناو میدیاكان و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی.
سه‌رچاوه‌یه‌كه له‌به‌ری سه‌لامه‌تی كاره‌كه‌ی، ناوی لای بڵاو ناكرێته‌وه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌و ڕووداوه، كۆمپانیا ڕووسییه‌كه ئه‌نجامدانی نمایشی سێركی له چاڤی لاند وه‌ستاند و چاوه‌ڕێی سزادانی كارمه‌نده‌كه ده‌كات، به‌ڵام له ئاسایش تا ئێسته دۆسیه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاسایش: ئه‌و دۆسیانه لای پۆلیسه
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه دۆسیه‌ی ئه‌و كچه ڕووسییه و كارمه‌نده‌كه‌ی چاڤی لاند لای ئاسایشی سلێمانییه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئاسایشی سلێمانی ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن و ته‌نیا ئه‌فسه‌رێكی باڵا كه به مه‌رجی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی، زانیاری بۆ "وشه" خسته ڕوو كه پاراستنی شوێنه گشتییه‌كانی سلێمانی، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و له ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێك دۆخه‌كه له ئه‌ستۆی پۆلیسدایه.
"به‌ڵام ته‌نیا له حاڵه‌تێك كه پرسی ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی گه‌وره بێ، ئاسایش بۆ پشتیوانیكردنی پۆلیس ده‌چێته شوێنه‌كه و ئه‌وه‌یشی پێوه‌ندی به تیرۆر هه‌بێت ئاسایش خۆی سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌كه ده‌كات" ئه‌فسه‌ره‌كه وای گوت.
هه‌روه‌ها گوتی، كاتێك له شوێنێك حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی ڕوو بدات، پۆلیسی سلێمانی به‌دوای ڕووداوه‌كه‌دا ده‌چێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه دۆسیه‌كه له ئاسایشه و پۆلیس ئاگه‌دارییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "له‌به‌ر هه‌ستیاریی دۆخه‌كه و كاردانه‌وه‌ی لایه‌نی ڕووسی و زڕانی ناوبانگی چاڤی لاند، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاڤی به نهێنی ماوه‌ته‌وه و ڕێگری كراوه له‌وه‌ی میدیا باسی لێ بكات، چونكه به‌مه چاڤی لاند ناوبانگی ده‌ڕووشێ و له ڕووی ئابوورییه‌وه ڕه‌نگه زیانی گه‌وره بكات، گه‌وره‌بوونی دۆسیه‌كه‌ش ڕه‌نگه لایه‌نی ڕووسی بهێنێته ناو كه‌یسه‌كه".
پۆلیس ناچێته ناو چاڤی لاند
له‌باره‌ی ئاگه‌داری پۆلیسی سلێمانی له‌و دۆسیه‌یه و قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش كه دۆسیه‌كانی ده‌ستدرێژیی سێكسی لای پۆلیسن. گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وان بچنه ناو پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤی لاند. ئه‌وه‌یشی گوت "چاڤی لاند كارمه‌ندی سه‌كوێریتی خۆی هه‌یه و پێویست به پۆلیس ناكات له‌وێ ڕۆڵ بگێڕێ".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه "ئێمه ناچینه ناو پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری چاڤی لاند، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه خۆیان ئاسایشی شوێنه‌كه ده‌پارێزن، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا پۆلیس ده‌چێته ئه‌و شوێنه، كه ڕووداوێكی گه‌وره ڕوو بدات و كارمه‌ندانی سه‌كوێریتی پڕۆژه‌كه نه‌توانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و پێویستیان به هاوكاری پۆلیس بێت".
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی له چاڤی لاند ڕوو بدات، ده‌بێت سته‌ملێكراو سكاڵا لای پۆلیس تۆمار بكات، به‌ڵام تا ئێسته ئاگه‌دار نه‌كراوینه‌ته‌وه له‌و جۆره حاڵه‌ته‌ی باسی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" له ئاسایشی سلێمانی گوتی، ڕێگه نه‌دراوه دۆسیه‌كه ببرێته دادگا و سكاڵا تۆمار بكرێ، چونكه دۆسیه‌كه ئاشكرا ده‌بوو و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ ده‌كه‌وته‌وه، بۆیه كۆمپانیای چاڤی ده‌یانه‌وێ به ڕێككه‌وتن دۆسیه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتای پێ بێنن بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك پێی بزانێت.
بۆ زانینی بۆچوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای چاڤی لاند، "وشه" چه‌ندان جار پێوه‌ندی به ئارام سه‌عید و دانا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیای چاڤی لاند كرد، به‌ڵام هیچیان وه‌ڵامی پێوه‌ندیییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
وشه/ باز - هۆشیار عه‌لی